بڕیاربوو له 10ی ئه‌یلوول له‌گه‌ڵ هاتنی ئایفۆن 11دا ئای ئۆ ئێس 13 بخرێته كار و له ئایفۆن حه‌وت به‌ره‌و سه‌ره‌وه بتوانن ئه‌پده‌یته‌كه به‌كاربهێنن.
ماڵپه‌ری "
theverge" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی دواكه‌وتنی ئای ئۆ ئێسی نوێ و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕای گه‌یاندبوو كه له‌گه‌ڵ هاتنی ئایفۆنه نوێیه‌كه سیسته‌می ئای ئۆ ئێسیشی بۆ زیاد ده‌كات، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه كاته‌كه‌ی دواخست كه وابڕیاربوو 10ی ئه‌یلوول بیخاته كاره‌وه، به‌ڵام كاری پێنه‌كرد.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاند كه 19ی ئه‌م مانگه ئای ئۆ ئێسی 13 ده‌خرێته كار، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م واده‌یه‌ش دواخراوه هه‌ر كێشه‌یه‌كی تر هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌پڵ هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی پێشووتر باسی لێوه‌كردبوو كه له‌گه‌ڵ ئای ئۆ ئێسی 13 دێت هه‌مووی ناخرێته كار و به‌شێكی كه‌می ده‌خاته كار، ئه‌مه‌یش تا ئێسته هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.