"تا ئێسته هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌ناو لیسته ئۆپۆزسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان نییه"
له خولی نوێی په‌رله‌مانی كوردستاندا، چه‌ند فراكسیۆنێك له حكوومه‌ت به‌شدارییان پێ نه‌كرا و هه‌یشه هه‌رزوو ئۆپۆزسیۆنبوونی خۆی راگه‌یاند، رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و فراكسیۆنانه كاری هاوبه‌ش ناكه‌ن و نه‌یانتوانیوه ڕێكبكه‌ون پێكه‌وه كار بكه‌ن.
ئێسته له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ریه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی "یه‌كگرتووی ئیسلامی, نه‌وه‌ی نوێ و كۆمه‌ڵی ئیسلامی" ئۆپۆزسیۆنن، به‌ڵام دید و دنیابینییان جیاوازه و ناتوانن پێكه‌وه كاری هاوبه‌ش بكه‌ن. ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ ددان به‌وه‌دا ده‌نێ كه ڕێككه‌وتن به ناوێك بۆ پێكهێنانى به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن نییه، به‌ڵام قسه‌مان كردووه له‌گه‌ڵ یه‌كتر تا له كۆمه‌ڵێك بابه‌تدا هاوڕابین.
ڕووپاك ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵى ئیسلامیى، بۆ "وشه" رای گه‌یاند، "تا ئێسته له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ كاری ئۆپزۆسیۆنی ڕێككه‌وتن یان نووسراوێكی فه‌رمى له نێوان فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كان نییه، ئه‌وه‌ى هه‌یه گفتوگۆمان له نێوان خۆماندا كردووه له كۆمه‌ڵێك بابه‌تدا هاوڕابین".
ڕوونى كرده‌وه، ئۆپۆزسیۆنبوون به‌ماناى بیروڕاى جیاواز دێت، بۆیه ئاساییه له پڕۆژه‌یاسایه‌ك ئێمه به به‌ڵێ ده‌نگ بده‌ین و لایه‌نێكى تر به نه‌خێر ده‌نگ بدات، ئه‌وه شتێكى ئاساییه و بۆچوونى جیاواز قبووڵكراو ده‌بێت. باسى له‌وه‌ش كرد، "ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌ى له دوو خولى ڕابردوو هه‌بوو، ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، به‌ڵام ئێسته ئه‌و ڕێككه‌وتنه له نێوان ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام قسه‌ى سه‌ره‌تایى بۆ كارى هاوبه‌ش كراوه له نێوانماندا".
سه‌ره‌تای كاری ئۆپۆزسیۆنی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ڵبژاردنی 2009 ده‌ستی پێ كرد، به‌ڵام له 2013 چوونه ناو حكوومه‌ت و دواتر رێككه‌وتنه‌كه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه. له هه‌ڵبژاردنی 2018یش بوون به به‌شێكی سه‌ره‌كی له رێككه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌ت.
نه‌وه‌ى نوێ ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه كارى ئۆپۆزسیۆنی له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا به‌شێوه‌یه‌كه بۆچوونى جیاوازى له خۆ گرتووه.
كاوه عه‌بدولقادر په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ى نوێ، بۆ "وشه" گوتی، "لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌ناوى ڕێككه‌وتن ڕێككه‌وتنمان نه‌كردووه، به‌ڵام بۆ پڕۆژه‌یاسایه‌ك پێمان باش بێت، به‌یه‌كه‌وه پشتگیریى ده‌كه‌ین و ده‌نگى پێ ده‌ده‌ین".
"ئه‌گه‌ر بیروڕاى جیاوازمان هه‌بێت له بابه‌تێكدا، ئاساییه هه‌ر فراكسیۆنێك به جیا بۆچوونه‌كانى بگه‌یه‌نێت و ڕاى خۆى ده‌رببڕێت، بۆیه ده‌نگى جیاواز له‌ناو فراكسیۆنه‌كاندا قبووڵكراو ده‌بێت". كاوه واى گوت.
به‌ڵام یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان پێى وایه ده‌كرێ له داهاتوودا كارى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌بێت.
سه‌رچنار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، به 21 كورسیى ئۆپۆزسیۆن ده‌كرێ كارى جوان پێشكه‌ش بكرێت و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێت، بتوانرێ له پڕۆژه‌یاساكاندا ڕاست بكرێته‌وه.
سه‌رچنار روونی كرده‌وه "كارى هاوبه‌ش و نووسراوى فه‌رمى له نێوانماندا نییه، به‌ڵام ده‌كرێ له داهاتوودا كاره‌كانى نێوانمان قۆناغێك بچێته پێش و ڕێككه‌وتن بكه‌ین، ئه‌وكات به فه‌رمى به‌ره‌یه‌كى ئۆپۆزسیۆن خۆماندا دروست بكه‌ین".
به‌بوونى 21 كورسیى ئۆپۆزسیۆن، ده‌توانرێ كارى باش بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر ناڕوونییه‌ك بكرێت، به‌شێك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له حكوومه‌تیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى زۆرجار بڕیاریان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنه. ئه‌مه به‌گوته‌ى شاره‌زایه‌كى سیاسى.
ڕێكه‌وت مامه‌سێنى پسپۆڕى سیاسى و مامۆستاى زانكۆ، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێ كارى جوان پێشكه‌ش بكات و ئه‌ركیان له كه‌سانی ناو ده‌سه‌ڵات ئاسانتره، ئه‌وه‌یش به‌هۆى نه‌بوونى گوشارى ده‌سه‌ڵات و له ده‌سه‌ڵات نه‌بوون، چونكه به‌رپرسیارێتى ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانییان له‌سه‌ر نییه".
زیاتر گوتی، بڕیارى جیاواز له هه‌موو به‌ره‌كانى ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانى وڵاتانى دنیا وایه، به‌رپرسیارێتى بڕیاره‌كان له ئه‌ستۆ ناگرن، ئه‌وه‌یش هه‌لێكه بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى خۆیان ده‌ربخه‌ن به كاری گونجاو، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌یش بزانرێت ئۆپۆزسیۆن به‌مانای ئه‌وه نییه به‌هه‌موو باشێك بڵێت نه‌خێر و له به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵكو پێوسته بیر له باشتر بكرێته‌وه بۆ به‌هێزبوونى پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌یان.