له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی ده‌وامی ساڵی نوێی خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌رگای باخچه‌كانی منداڵانیش ده‌كرێته‌وه و په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، مه‌رجیان بۆ باخچه‌كان داناوه بۆ كاركردن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 13ی ئهیلوول، عومه‌ر محه‌مه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، بۆ ساڵی نوێی خوێندن داوا له باخچه‌كانی منداڵان كراوه ده‌رگاكان بكه‌نه‌وه و كاتی ده‌وامیش دیاری كراوه بۆیان له به‌یانیان سه‌عات حه‌وتی به‌یانی تا ئێواره ده‌وام ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتى، مه‌رجێكی تر كه بۆ دایانگاكان دانراوه ئه‌وه‌یه پێیان گوتراوه ئه‌گه‌ر هه‌ر باخچه‌یه‌ك زانی ژماره‌ی منداڵه‌كانی زۆره ده‌بێت بیكه‌ن به دوو ده‌وام به‌یانیان و ئێواران، بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی زۆری منداڵ دروست نه‌بێت.
ئاشكراى كردووه، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه دیاری كراوه بۆ باخچه‌كان بۆ نان خواردنی منداڵه‌كانه له پێنج هه‌زاره‌وه تا 20 هه‌زار دینار و ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانیش زۆربوون پاسیان بۆ دابین ده‌كرێت و پاره‌ی پاسه‌كه‌یش وه‌رده‌گیرێت لێیان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی