پەكەكە شیعەبوونی خۆی ڕاگەیاند

:: AM:10:15:14/09/2019 ‌
كۆمیتەی گەلان و باوەڕیی كەجەكە باڵی سەربازی پەكەكە، پەیامێك بڵاو دەكاتەوە و شیعەبوونی خۆی ڕادەگەیەنێت، ڕەوایەتی بە شینی شیعە دەدات و شین و لە خۆدان بۆ ئیمام حوسێنیش بە عیبادەت وەسف دەكات.

ئەمڕۆ شەموو 14ـی ئەیلوول، كۆمیتەی گەلان و باوەڕیی كەجەكە باڵی سەربازی پەكەكە پەیامێك بڵاو كردووەتەوە و تێیدا هاتووە، خەباتی ئیمام حوسێن و دەیان هاوڕێكانی لەدژی ستەمی یەزید لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تێكۆشانێكی گرنگە. ئەو تێكۆشانە لەدڵی دادخوازان و خەباتكارانی یەكسانیی و ئازادیی گەلان و هزر و بیریاندا جێیەكی پیرۆزی هەیە.

لە پەیامەكە ڕوون كراوەتەوە، هێڵی بەرخودانی ئیمام حوسێن كە بە عیبادەت پیرۆز دەكرێت، نرخێكی گەورەیە. پیرۆزییەكەی لەوەدایە زاڵمەكان قبووڵ ناكات. دەست لە ژیانی خۆیان بەردەدەن و لەدژی دەستبەسەركردن و ناحەقی، خۆیان ڕادەستی سوڵتان و قەسرنشینەكان ناكەن كە ویژدان و ئابڕووی مرۆڤایەتی پێشێل دەكەن.

ئەوەیش لە پەیامەكە باس كراوە، لە كوردستان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسەڵاتەكانی وەك یەزید ستەم لە گەلانی ئێمە دەكەن. دەتوانین بڵێین لە هەموو وڵاتێكدا كۆمەڵێك بەرژەوەندیخواز بۆ پاراستنی قەسر و سوڵتانەكان، ستەم دەكەن و مافی گەل دەخۆن. 

پەكەكە پەیامێكیش دەنێرێت بۆ هۆگرانی ئیمام حوسێن و دەڵێت، لە تێكۆشانی تەڤگەری ئازادی كوردستاندا كە تەڤگەرێكی هاوچەرخی حوسێنییە، لەگەڵمان بەشداربن.

ئەو پەیامەی پەكەكە بۆ یەكەمجارە بەشێوەی ئاشكرا شیعەبوونی خۆیان ڕادەگەیەنن و نزیكبوونەوەیان لە شیعە ئاشكرا دەكەن.



وشە - رامیار جەواد