دزێک كه ده‌مانچه‌یه‌ك و بۆمبێكی پێ بووه، چوونه‌ته دوكانێكی فرۆشتنی ئه‌ڵماس و بایی 15 ملیۆن یۆرۆ (16 ملیۆن دۆلار) زۆر به هێمنی و خێرایی ده‌دزن و ده‌ڕۆن.
ڕووداوه‌كه دوێنێ چوارشه‌م له ئاژانسه فه‌ڕه‌نسییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه و له شاری "كان" ڕووی داوه، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌شی، پیاوێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵان بووه كه ده‌موچاوی نه‌شاردووه‌ته‌وه، چاویلكه‌یه‌كی له چاو بووه، له نزیك كه‌نار ده‌رایه‌وه، خۆی ده‌كات به‌و دوكانی ئه‌ڵماس فرۆشتنه‌دا و كاره‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه كارمه‌ندی دوكانه‌كه بووه و شكاتیان كردوو ده‌ڵێ: هه‌ستم به دودڵی كرد، به‌ڵام لیستی به‌رهه‌مه‌كانم وه‌ك هه‌ر كڕیارێكی تر خسته به‌رده‌ستی، به‌ڵام ئه‌و به په‌له ده‌مانچه‌یه‌ك و بۆمبێكی ده‌رهێنا و داوای لێ كردین سندوقه‌كان بكه‌ینه‌وه، ئینجا هه‌موومانی پاڵخست، كاتێك ڕۆیشت و هه‌ستاین، بینیمان به‌شێكی زۆری له‌و ئه‌ڵماسانه بردووه.
به‌پێی لێدوانی دوكانه‌كه، له ماوه‌ی هه‌شت خوله‌كدا هه‌موو كاره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه و چووه‌ته ده‌ره‌ه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌س بریندار بێت، له ماوه‌ی هه‌شت خوله‌كدا هه‌موو كاره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.