به گوێره‌ی نوێترین توێژینه‌وه، كه توێژه‌رانی به‌ریتانی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی وڵاتی چین ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه كه نه‌خۆشیی شه‌كره ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌ر تووشبوویه‌ك، نۆ ساڵ له ته‌مه‌نی خۆی كورتتر ببێته‌وه.
توێژه‌ران، هه‌ڵستاون به شیكارییه‌كی ورد بۆ كارتی ته‌ندروستیی زیاتر له نیو ملیۆن هاوڵاتیی چین، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 30-80 ساڵدا بووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشییه‌كه‌ن، ته‌مه‌نیان نۆ ساڵ كورتتر ده‌بێته‌وه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی تر كه تووشی نه‌خۆشییه‌كه نه‌بوون.
توێژه‌ران، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه كه پێی گه‌یشتوون و هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه به‌رچاوانه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه ده‌یخاته سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، به‌ڵام مه‌به‌ست له‌و ئه‌نجامه ئه‌و كه‌سانه نییه كه به هۆی چاره‌سه‌رنه‌كردنی نه‌خۆشییه‌كه‌وه راسته‌وخۆ ده‌مرن، به‌ڵكو مه‌به‌ست ئه‌وانه‌یه كه خۆشیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی گشتیی ته‌مه‌نیان ئه‌و نۆ ساڵه كه‌م ده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، رێژه‌ی نه‌خۆشیی شه‌كره له ئێسته‌دا له‌سه‌ر ئاستی دنیا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشاوه و پێنج هێنده‌ی ئاماره‌كانی پێشوو بووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه ته‌نیا له وڵاتی چین زیاد له 100 ملیۆن تووشبووی ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌ن.