به‌گوێره‌ى نووسراوێك، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بانگێشتى ئه‌ندامانى ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى سێشه‌مى داهاتوو.
ماڵپه‌ڕى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه لە نووسراوێکدا رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره یه‌كى ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌مى په‌رله‌مان، له سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌م 17ى ئه‌یلوول.
له نووسراوه‌كه‌دا وا نووسراوه "به پشت به‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی سێیه‌م له ماده‌ی 18ى پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی- عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانى په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (1)ى ئاسایى ســـاڵی یه‌كه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق".
به‌ڵام په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ دیار كردنى به‌رنامه‌ى كار واده‌ى دانیشتنه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه.