شێرپەنجەی زێ و هۆكارەكانی

:: PM:06:05:15/09/2019 ‌

دامەزراوەی میسری بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك وریایی لە شێرپەنجەی زێ دا، كە جۆرێكی دەگمەنی شێرپەنجەیە و تووشی ژن دەبێت، لەوكاتەی مانگی سێپتێمبەر لە 1999ەوە بووەتە وادەی وریاكردنەوە و هۆشیاركردنی ژن بەو جۆرە شێرپەنجانانەی تووشیان دێتەوە، دامەزراوەكە چوار هۆكاری تووشبوونی بە شێرپەنجەی زێ دیاری كرد وەك لە خوارەوە.

1-تووشبوون بە ڤایرۆسی "HPV".
2-بوونی تۆماری خێزانی تووشبوون بە شێرپەنجەی ملی منداڵدان یان بوونی خانەی نامۆ لەو ناوچەیە.
3-چوونە ناو تەمەنی ژن، واتە 60 ساڵ بەسەرەوە.
4-جگەرەكێشان.

هەرچی نیشانەكانی شێرپەنجەی زێیە بریتین لە:

1-بوونی ئازار لە ناوچەی حەوز یان رێكە.
2-بوونی گرێ لە زێ.
3-دەركەوتنی خوێن لە میزدا.
4-دەردراوی خوێناوی جیا لە سووڕی مانگانە.
5-ئازار لەكاتی جووتبوون یان دەركەوتنی خوێن لە دوای پرۆسەكە.

ئەو دامەزراوە میسرییە دووپاتی لە پێویستی پشكنینی خولی لای پزیشكی شارەزا كردەوە بەتایبەتی ئەگەر ئەو نیشانانە دەركەوتن، جیا لە دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و وەرگرتنی پێكوتە پێش هاوسەرگیری بە ڤاكسینی ڤایرۆسی " HPV ".




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل