كۆمپانیای مارسیدس بێنز له نوێترین كاردا دیزاینی ئۆتۆمبێلێكی كۆنی نوێ ده‌كاته‌وه و ده‌یكاته ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی سه‌رده‌می كه دیزاینه‌كه‌ی بووته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌باره نوێترین به‌رهه‌می مارسیدس و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیاكه دیزاینی ئۆتۆمبێلێكی كالاسیكی هێناوه و به‌ته‌واوه‌تی دیزاینه‌كه‌ی گۆڕیوه بۆ ئۆتۆمبێلێكی سه‌رده‌می كه ئێسته له پێشانگاكاندا نمایش ده‌كرێت به‌ناوی "Vision"ه‌وه بڕیاره دوای نمایش كردنی بخرێته بازاڕه‌وه.
ئۆتۆمبێله‌كه به‌ته‌واوه‌تی كاره‌باییه، هه‌روه‌ها دیزاینێكی كلاسیكی تێدا به‌كارهێنراوه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 118 ساڵ پێش ئێسته، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر كه بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵك له هه‌موو دنیادا. ئۆتۆمبێله‌كه شوێنی دانیشتنی دوو كه‌سی هه‌یه هه‌ر وه‌ك ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان، جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه هێزیكی باشیان بۆ ئۆتۆمبێله‌كه داناوه كه ده‌گاته 230 كیلۆوات به‌ڵام تا ئێسته نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه.
مارسیدس بێنز یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه له ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه دامه‌زراوه، به‌ڵام به فه‌رمی له ساڵی 1926 ه‌وه ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م ناوه كه یه‌كێك له سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه له كچی كاڕل بێنزه‌وه هاتووه كه ناوی مارسیدس بووه، ئه‌مه‌یش وای كردووه كۆمپانیاكه به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه بكرێت.