كه‌سێكى نزیكى هونه‌رمه‌ندى ناودارى لبنانى عاسى حه‌لانى چه‌ند وێنه‌یه‌كى نوێى بڵاو كرده‌وه له ماڵه‌كه‌ى خۆى و ڕاى گه‌یاندووه كه به موعجیزه له مردن ڕزگارى بووه، ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه عاسى حه‌لانى به‌هۆى ڕووداوێكه‌وه تووشى له‌بیر چوونه‌وه بووه به شێوه‌یه‌كى كاتی.
عاسی حلانی گۆرانیبێژی لبنانی كه ناسراویشه به سوارچاكی گۆرانی عه‌ره‌بی، له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و ده‌ڵێن له مردن گه‌ڕاوه‌ته‌وه به موعدجیزه ڕزگارى بووه.
جه‌مال فه‌یاز میدیاكاری ناودارى لبنانی وێنه‌كانی عاسی حلانی دوای كه‌وتنه خواره‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی دڵنیا كردووه‌ته‌وه كه تا ئێسته حاڵی سه‌لامه‌ته، به‌ڵام تووشى له بیر چوونه‌وه‌ى كاتى بووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌سپه‌كه له‌كاتى به‌روونه‌وه‌ى عاسیدا به‌سه‌ریدا كه‌وتووه و ئازارى به مێشكى گه‌یاندووه.
وه‌ك ئه‌و میدیاكاره باسی كردووه له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك، قاچی ئه‌سپه‌كه‌ی عاسی حلانی له‌زه‌وی گیراوه و به‌وه‌ش حلانی له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه بۆبه‌رده‌م ئه‌سپه‌كه‌ی و دواتریش ئه‌سپه‌كه كه‌وتووه به سه‌ریدا.
فه‌یاز ئاشكرای كردووه كه له‌كاتی كه‌وتنه خواره‌وه‌دا، حلانی به‌لای چه‌پی ڕووخساریدا كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی و وه‌ك له وێنه‌كانیشدا دیاره شوێنی شین بووه‌نه‌وه به ڕووخسارییه‌وه دیاره.
عاسى حه‌لانى، لە ساڵی 1970 لە لبنان لە دایکبووە و لەساڵی 1991 ەوە تا ئێسته بەردەوامە لە کارە هونەرییەکانی و خاوەنى دەیان بەرهەمی هونەرییە، كچ و كورشه‌كه‌ى وه‌ك خۆى له وڵاته‌كه‌ى كه‌سانى نواجارن به‌هۆى كاره هونه‌رییه‌كانیانه‌وه.