حه‌سه‌ن رووحانى سه‌رۆكى ئێران پاساوى بۆ ئه‌و هێرشه‌ى سه‌ر سعوودیه هێنایه‌وه كه حووسییه‌كان به‌رپرسیارێتى خۆیان لێى راگه‌یاندووه، حه‌سه‌ن رووحانى ده‌ڵێ "یه‌مه‌نییه‌كان قوتابخانه یان نه‌خۆشخانه‌یان نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكو ناوه‌ندێكى پیشه‌سازى بووه".
حه‌سه‌ن رووحانى له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى حكوومه‌ته‌كه‌ى، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م باسى له‌و هێرشه كردووه كه كراوه‌ته سه‌ر كۆمپانیاى ئارامكۆى سعوودى.
رووحانى ده‌ڵێ "یه‌مه‌نییه‌كان له ئارامكۆ قوتابخانه یان نه‌خۆشخانه‌یان نه‌كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵكو له ناوه‌ندێكى پیشه‌سازییان داوه".
دواتریش ده‌ڵێ "پێشتریش ئه‌وان هۆشدارییان له‌و هێرشه داوه، ئه‌وانیش نه‌بوون یه‌كه‌مجار ده‌ستیان به‌شه‌ڕ كرد، به‌ڵكو سعوودیه و ئیمارات و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل بوو".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى كه له ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه، رووحانى ره‌خنه له‌و وڵاتانه ده‌گرێته كه له‌سه‌ر سعوودیه هاتوونه‌ته ده‌نگ و ده‌ڵێ، "بۆچى ئه‌وان بێده‌نگن كاتێك یه‌مه‌نییه‌كان ده‌كوژرێن".
له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوو به‌رپرسانى ئێران چه‌ندان جار ره‌تیان كردووه‌ته‌وه كه ئێران ده‌ستى له‌و هێرشه هه‌بێت كه كراوه‌ته سه‌ر سعوودیه، له به‌رانبه‌ریشدا ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كاته‌وه ئێران له پشت هێرشه‌كه‌وه بووه.