بە ئاشکراکردنی ڕەگەزی منداڵەکەی تووشی کێشە دەبێت

:: PM:09:23:18/09/2019 ‌
کچە مۆدێڵ و ڕاگەیاندکاری ناوداری کورد، شیلان ئاکچان بۆ یەکەمینجار لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە بڵاو کردنەوەی وێنەیەک ڕەگەزی منداڵەکەی شکرا دەکات، بەو هۆیەوە تووشی کێشە دەبێت لەلایەن هەوادارانییەوە.

خانمە مۆدێل و پێشکەشکار "شیلان ئاکچان" بۆ یەکەمینجار لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رەگەزی منداڵەکەی ئاشکرا دەکات، کە رەگەزی منداڵەکەی کچە، هەوادارانی پێیان وایە هەموو ئەوەی ئەو کردوویەتی لەسەرەتاوە سینایۆ بووە و پێشتر زانیوویەتی ڕەگەزی منداڵەکەی چی بووە.

ئەم خانمە یەکەم جار نییە تووشی ڕەخنەی هەوادارانی بووەتەوە، پێشتریش بەهۆی ئەوەی چاودێری پزیشکانی تورکی پێ باشتربوو لە کوردستان تووشی ڕەخنەی زۆر بوویەوە.

شیلان ئاکچان لەساڵی 1993 لە کەرکووک لەدایکبووە، دەرچووی بەشی دیزاینی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، سەرەتا وەکو مۆدێل دەرکەوت، دواتر دەستی بە کاری پێشکەشکاری کرد، یەکەمین خانمە کە بەدووگیانیەوە بەردەوام بێت لەسەر کاری پێشکەشکاری، ماوەیەک پێش ئێستە نوێترین بەرهەمی بەشێوەی دوێت بڵاو کردەوە.






وشە - محەمەد میران