ئه‌مشه‌و له شاری سلێمانی، هێزێكی نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر لقی پارتی له شاره‌كه و گوله‌ڕێژی ده‌كه‌ن و ده‌ڕۆن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو لقی چواری پارتی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مشه‌و/ پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی (19ی ئه‌یلوول)، دوو ئۆتۆمبێلی نه‌ناسراو، هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر باره‌گه‌ی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان و گوله‌ڕێژی باره‌گاكه ده‌كه‌ن و به‌خێرایی ده‌ڕۆن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتی، خۆشبه‌ختانه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دڕه‌نگی شه‌و بووه، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و له داهاتوودا زیانه مادییه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ئه‌م ڕووداوه، دوابه‌دوای ڕووداوه‌كه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی دێت له نزیك بازگه‌ی هه‌ولێر.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ناو لقی چواری پارتی، به‌دووری زانی ناوبراو پێوه‌ندی به‌و ڕووداوه‌وه هه‌بێت و گوتی، به‌ڕێز مه‌حموود سه‌نگاوی كه‌سێكی سیاسیی به ئه‌زموونه و كاری نایاسیی به‌رانبه‌ر ئه‌و ڕێوشوێنه یاسایییه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه، ناكات.
ڕووداوه‌كه‌ی مه‌حموود سه‌نگاوی له زاری یه‌كێتییه‌وه:
گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای گەیاند، لە بازگەی سماقووڵی و لە ڕێی هاتنی بۆ هەولێر مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی گەڕێنراوەتەوە، بەڵام ئەو گوتەبێژە ئاماژەی بە هۆكاری گەڕاندنەوەی سەنگاوی نەكرد.
سەرچاوەیەكی بەرپرس ڕاستی ڕووداوی گەڕاندنەوەی مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە بازگەی سماقووڵی بۆ "وشە" ئاشكرا دەكات و ڕای دەگەیەنێت، سەنگاوی خۆی گەڕاوەتەوە، چونكە ڕێی پێ نەدراوە هێزێكی زۆر لەگەڵ خۆی بباتە هەولێر.
سەرچاوەكە گوتی، مەحموود سەنگاوی لەكاتی هاتنی بۆ هەولێر هێزێكی زۆری سەربازی لەگەڵدا بووە، تانەت هەندێك جۆری چەكیش كە ڕێ پێدراو نین لە بازگەوە تێپەڕ ببێت لە حاڵەتێكی دەگمەن نەبێت.
"لەلایەن بازگەی سماقووڵییەوە بەو بەرپرسەی یەكێتی گوتراوە تۆ لایەنی تەناهیت پارێزراوە لە هەولێر پێویست نییە ئەو هەموو هێزە بچێتە هەولێرەوە، دواتر سەنگاوی گەڕاوەتەوە" سەرچاوەكە وای گوت.
مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتییە جیا لەوەی دژایەتی بەشێكی حزبەكەی دەكات، هاوكات بەردەوام دژایەتی پرسە نەتەوایەتییەكان بووە و لە هەركاتێكدا دۆخی هەرێمی كوردستان هێمنی بەخۆیەوە ببینی بە لێدوانە نانیشتمانییەكانی هەوڵی تێكدانی دەدات و ئەوەیش یەكێتی تووشی ئیحراجی كردووە.