دەوامی ڕاوێژكارەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕێك دەخرێتەوە

:: PM:12:06:21/09/2019 ‌
جێگری بەڕێوەبەری دیوانی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای دەكات هاوشێوەی فەرمانبەران، دەوامی ڕاوێژكارەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕێك خراوەتەوە.

ئەمڕۆ شەموو 21ـی ئەیلوول، هیوا نەسرەدین جێگری بەڕێوەبەری دیوانی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، كارەكانی ڕاوێژكارانی پەرلەمانی كوردستان لە پەرلەمان ڕێك خراوەتەوە.

جێگری بەڕێوەبەری دیوان گوتی، هاوشێوەی فەرمانبەران دەوامی ڕاوێژكارەكانی پەرلەمانی كوردستان ڕێك خراوەتەوە.

ڕێكخستنەوەی دەوامی ڕاوێژكارانی پەرلەمانی كوردستان لە كاتێكدایە پێشتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لەوە دەكرا بەشێكی زۆری ڕاوێژكارانی پەرلەمانی كوردستان دەوام ناكەن.

لە یەكەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیار درا بە ڕێكخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران و كاتی دەوام تا سەعات سێی دوای نیوەڕۆ دیاری كرا، ئەوەیش بەمەبەستی باشتر بەڕێوەچوونی كاروباری هاووڵاتییان.




وشە - رامیار جەواد