لە هەولێر كۆنفرانسی پێكەوەژیان دەستی پێ كرد

:: PM:03:21:21/09/2019 ‌

كۆنفرانسی پێكەوەژیان دوای داعش لە عێراق ساز دەكرێت كە لەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە كۆنفرانسەكە ئەنجام دراوە.

كۆنفرانسەكە لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە شاری هەولێر دەستی پێ كرد و ئامانجی نیشاندانی دوو توێژینەوەی مەیدانی تایبەت و بەڕێوەبردنی دوو پانێلە، یەكێكیان بەناوی (ئاییندەی پێكەوەژیان) و ئەوی تریشیان بەناوی (رۆڵی ئایینەكان لە پێكەوەژیان) دوای جەنگی خوێناوی داعش.

هەر لە كۆنفرانسەكەدا كورتە ڤیدیۆی چەترێك بۆ هەممووان نیشان درا و توێژینەوەی 44 ژنە رزگاربووی دەستی داعش و چەندان بابەتی تر پێشكەش دەكرێت.

لە پانێڵی یەكەم دیندار زێباری بەرپرسی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان ڕای گەیاند، ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە پێكەوەژیان بەرزە بەتایبەت دوای داعش.

زیاتر گوتی، هەرێم بەردەوام هەوڵی سەقامگیری بۆ پێكهاتەكان داوە و ئەوەیش بەڵگەیەكی گرنگە لەسەر ئەو پرسە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵانی شەڕی داعشدا بەبێ جیاوازیی هاوكاریی زۆری ئاوارەكانی كردووە لە هەرێمی كوردستان و عێراق و تەنانەت لە رۆژئاوای كوردستان.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم