ئاژانسى ساناى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د راى گه‌یاند، سوپاى سووریا فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى له شارى قونێتره خستووته‌وه خواره‌وه كه بۆمبى هه‌ڵگرتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21 ى ئه‌یلوول ئاژانسى
ساناى سه‌ر به رژێمى سووریا له هه‌واڵێكدا ئاشكراى كردووه، هێزه‌كانى سووریا له ناوچه‌ى جه‌بەل شێخ له شارى قونێتره‌ى باشوورى دیمه‌شق فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانیان خستووه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سوپاكه‌ى سه‌ر به رژێمى ئه‌سه‌د به ئاژانسه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌سه‌ر شارۆكه‌ى عه‌رنه به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات هاتووه، ئه‌وه‌یش روون ده‌كاته‌وه فڕۆكه‌كه ته‌نیا بۆ سیخوڕ‌ى نه‌هاتووه به‌ڵكو بۆمبى هه‌ڵگرتووه.
تا ئێسته رژێمى سووریا هیچ زانیارییه‌كى له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و ده‌وڵه‌ته نه‌داوه كه فڕۆكه‌كه‌ى ره‌وانه كردووه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت ده‌ڵێ له ئاراستەى رۆژئاواوه هاتووه، به‌مه‌یش پێده‌چێ ئیسرائیل تۆمه‌تبار بكات.
له‌ماوه‌ى هه‌شت ساڵى جه‌نگى سووریا، چه‌ندان جار ئیسرائیل بۆردمانى پێگه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌دى كردووه و به راشكاویش دووپاتى كردووه‌ته‌وه، به‌هۆى بوونى هێزه‌كانى ئێران له سووریا هه‌ر كاتێك بخوازێ بۆردمانى سووریا ده‌كات.