كاریگه‌رییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی ژاوه‌ژاو

:: PM:08:46:21/09/2019 ‌

شارەكان بە گشتی، بەهۆی دەنگی ئۆتۆمبێل، فڕۆكە، ئامێرەكان، قەرەباڵغی و دەیان جۆری دەنگ كە مێشك تووشی سترێس دەكەن، بە ژینگەیەكی پیسی دەنگی هەژمار دەكرێن و پێویستە هەمیشە خەڵكی ئەو شارانە ڕێگەیەك بدۆزنەوە بۆ خۆرزگاركردن لێی.

غەڵبەغەڵب و ژاوەژاو هۆكارێكی فیزیكییە بۆ شەكەتی و سترێس و كاریگەریی نەرێیی خراپ لەسەر مێشك بە تایبەت و جەستە بە گشتی دروست دەكەن كە بریتین لە:
- كاریگەری نەرێی بۆ سەر لایەنی زاوزێ.
- سترێس و شەكەتییەكی درێژخایەن دروست دەكەن.
- زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و جەڵتەی مێشك.
- گرژبوون و ئازارەكانی ماسولكە.
- بێهێزبوونی سیستەمی بەرگری لەش بەرامبەر بە نەخۆشییەكان.
- خراپبوونی كوالیتی نووستن.

توێژەران، بۆ خۆ ڕزگاركردن لەو ژاوەژاوەی مێشك، پێشنیازی ئەوە دەكەن كە خەڵكی كاتێك دەبێتە شەو، زۆرترین كات بەبێ بەكارهێنانی تیڤی و هەر ئامێرێكی دەنگی، لە ماڵەوە پشوو بدەن. هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە لانی كەم هەفتەی جارێك بچنە پارك و باخچە گەورەكان تا تەنیا گوێیان لە دەنگی شەپۆلی با بێت كاتێك دەیدات لە گەڵا و گوڵی باخەكە و لە ئاسمانیشدا پەلەوەرەكان دەجریوێنن. پێشنیازی ئەوەش دەكەن كە نابێ رێژەی خەو لە هەشت سەعات كەم بكرێتەوە. گوێگرتن لە موزیكی هێمینش سەلمێنراوە كە سترێسی مێشك كەم دەكاتەوە.



وشە - كوردۆ شابان