ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار و كه‌له‌پووری نیشتمانیی سعوودییه، له‌گه‌ڵ تیمێكی هۆڵه‌ندیدا، گه‌نجینه‌یه‌كی شوێنه‌واریی 2400 ساڵ پێش ئێسته‌یان دۆزییه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ ده‌ستخستنی زانیاریی زیاتر له‌و رووه‌وه ده‌ست پێ كرد.
ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی سعوودییه، له‌گه‌ڵ تیمێكی هۆڵه‌ندی، كار له‌سه‌ر لێوردبوونه‌وه و پاراستنی شوێنه‌واری گوندێكی كۆن ده‌كه‌ن، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی چواره‌می پێش زایین، ئه‌و گونده ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی عینونه‌ی نزیك تبووكی باكووری سعوودییه.
ناوه ناوه، لێره و له‌وێ، به هۆی لێگه‌ڕان و پشكنینی زانستی، یان به هۆی رێكه‌وته‌وه، شوێنه‌وار و گه‌نجینه‌ی كۆن ده‌بینرێته‌وه، كه به‌شێك له‌وانه هه‌ندێك زانیاریی مێژوویی ده‌رده‌خه‌ن و به‌شێكیان بیرۆكه‌ی تازه له‌مه‌ڕ چه‌ند پرسێك ده‌ورووژێنن.
شوێنه‌وار و ئاسار، زاراوه‌یه‌كه و كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی سه‌رده‌مه‌كانی پێشتر به‌كار دێت، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وابه‌سته‌ن به شارستانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له سه‌رده‌مه كلاسیكییه‌كان، وه‌ك یۆنان و رۆما و میسڕی كۆن و شارستانییه‌ته‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نزیك.