لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كوڕان بەو پێنج خاڵە دەتوانن سەرنجی كچان راكێشن

:: PM:02:51:20/01/2017 ‌

تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە دنیای سەردەمی ئێستە بوونەتە گۆڕەپانێكی گرنگ، كە تێیدا كوڕان و كچان هەوڵی یەكترناسین و گرێدانی پێوەندی بە یەكترەوە دەدەن، بەڵام هەندێك كەس لەو رووەوە سەركەوتوو نابن و ناتوانن ببنە جێی سەرنجی رەگەزی بەرامبەر لە بەكارهێنەرانی ئەو تۆڕانەدا، پێگەی هافینگتۆن پۆست، ئەم شەش خاڵەی خوارەوەی وەك ئامۆژگاری بڵاوكردووەتەوە بۆ كوڕان، كە بە گوتەی پێگەكە دەبنە هۆی سەرنجڕاكێشكردن و خوازراوكردنی كوڕان بەلای كچانەوە:

یەكەم- وێنەی خۆت لەگەڵ ئاژەڵی ماڵی دابنێ:
هەبوونی وێنەیەكی خۆت لەگەڵ ئاژەڵێكی ماڵیدا، لە هەژمارەكەت، بە شێوەیەكی بەرچاو دەبێتە مایەی راكێشانی سەرنجی كچان و چانسی ئەوەت بەرزدەكاتەوە، كە بتوانی پێوەندییان لەگەڵ گرێ بدەیت.

دووەم- لە سێڵفی دوور بكەوە:
بە گوێرەی ئامارێك دەركەوتووە كە رێژەی %72ی پێوەندییە سەركەوتووەكانی دوو رەگەزەكە لە تۆڕی Tinder، زیاتر لەسەر شێوە و رووكاری دەرەكی وەستاوە، هەر لەبەر ئەوەش پێویستە هەوڵی راگرتنی هاوسەنگی بدرێت لەنێوان وێنە كۆمەڵی و وێنە سێڵفییەكاندا، بە شێوەیەك كە هەبوونی زیاتر لە پێنج وێنەی سێڵفی لە هەژمارەكەتدا، دەبێتە هۆی ئەوەی كە لەلایەن رەگەزی بەرامبەرەوە بە كەسێكی خۆپەرست و خودپەسند لە قەڵەم بدرێیت.

سێیەم- كچان زیاتر ئارەزوویان لە كوڕی فڕۆكەوانە:
توێژەرانی پێگەی Tinder گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو كچانەی لە بواری پزیشكیدا كار دەكەن بە لای كوڕانەوە خوازراترینن لە تۆڕەكەدا و لە بەرامبەریشدا كوڕانی فڕۆكەوان بەلای كچانەوە خوازراوترینن، بەڵام وریابە لە خۆتەوە نەنووسی پیشەم فڕۆكەوانە، چونكە پێویستە خاڵی چوارەمیش بخوێنیتەوە.

چوارەم- پیشەكەت بە درۆ مەنووسە:
بە بۆچوونی شارەزایان، ئەگەر نەتویست پیشەی راستەقینەی خۆت بنووسیت، ئەوا باشترە خانەی پیشە بە بەتاڵی جێبهێڵیت، وەك لەوەی پیشەیەكی خەیاڵی بنووسیت كە راست نەبێت، چونكە بە ئاشكرا بوونی، تووشی لە دەستدانی متمانە دەبیت.

پێنجەم- هەوڵ بدە وەك كەسێكی گرنگیدەر بە گاڵتە و گەپ دەركەویت:
بە گوێرەی توێژینەوەكان، ئەو كەسانەی گرنگی بە گاڵتە و پێكەنین دەدەن، سەرنجڕاكێشترن و دەبنە هۆی هەستكردن بە بەختەوەری لە پێوەندییەكەدا، بەڵام بەو مەرجەی زیادەڕۆیی تێدا نەكرێت.

سەرچاوە: سپوتنیك


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی