دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك 45ـه‌مین سه‌رۆكی مێژووی ئه‌مه‌ریكا، رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربوونی بۆ رێك خرا و ئه‌مڕۆیش راگه‌یانرا كه گیاندارێكی زه‌ردباویان به تره‌مپ چوواندووه و ئه‌و ناوه‌یان لێ ناوه.
چه‌ند ساڵێكه له دنیادا، ناوی كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك و ناسراوان له ئۆتۆمبیل و هه‌ندێ كه‌لوپه‌ل و گیاندار ده‌نرێت، دواجار دۆناڵد تره‌مپ به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته كه‌وت و گیاندار (مێروو)ـیه‌كی زه‌ردباویان به‌و چوواند و ناوی ئه‌ویان به باڵادا بڕاند، به تایبه‌ت كه ڕه‌نگی پرچی له ڕه‌نگی ئه‌و مێرووه ده‌چێت.
ئه‌و مێرووه، له جۆری په‌روانه‌داره‌كان و له گرووپی مێرووه‌كانی نزیك له په‌پووله‌یه، ئه‌و جۆره تازه‌یه كه ناوی نیوبالبا، دۆناڵد تره‌مپی لێ نرا، له باشووری ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكی و باها كالیفۆرنیای مه‌كسیك ده‌ژیت.
زینده‌وه‌رزانی فارزیك نازاری، ئه‌و ناوه‌ی له‌و مێرووه ناوه، ئه‌وه‌یش به هۆی لێكچوونی سه‌ر و شێوه‌ی پرچی له‌گه‌ڵ تره‌مپ.