له سعوودیه، به‌ڵێنده‌رێك له سه‌روه‌ختی رۆنانی باڵاخانه‌یه‌ك، چه‌ندان سه‌رپێچی و چه‌وتكاری كردووه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری هه‌بووه.
له‌و وێنانه‌ی بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و به‌ڵێنده‌ره بۆ كه‌مخه‌رجی و مانه‌وه‌ی بڕه‌پاره‌یه‌كی زیاتر، له بری هه‌ندێ كه‌لوپه‌ل و كه‌ره‌سته‌ی پته‌و، كه‌ره‌سته‌ی تری به‌كار هێناوه.
ئه‌و به‌ڵینده‌ره، له دروستكردنی كۆڵه‌كه و پایه‌ی كۆنكرێتی، ته‌خته‌داری به‌كار هێناوه، هه‌روه‌ها به‌رگه‌تایه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆ هاوسه‌نگی به‌كار هێناوه و له‌ژێر كۆڵه‌گه‌كه‌دا دایناوه.
هه‌روه‌ك له‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراونه‌ته‌وه، له كاری بۆڕیڕێژیشدا چه‌وتییه‌كی زۆر هه‌یه، به جۆرێك میچ و دیواری ده‌ره‌وه‌ی شكاندووه بۆ گه‌یاندنی بۆڕی، ئه‌وه‌یش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر سه‌لامه‌تیی باڵاخانه‌كه دروست ده‌كات.
سعوودییه‌كان، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌و وێنانه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و پۆست و كۆمێنتی جۆراوجۆریان له‌سه‌ری نووسیوه، كه‌سێك له‌وانه كه بینیویه‌تی به‌رگه‌تایه‌ی كۆنی ئۆتۆمبێلی بۆ ژێر كۆڵه‌گه‌كه به‌كار هێناوه، نووسیویه‌تی ئه‌گه‌ر به ده‌ست من بێ، سه‌ری ئه‌و به‌ڵێنده‌ره، له بری ئه‌و به‌رگه‌تایه‌یه ده‌خه‌مه ژێر پایه و كۆڵه‌گه كۆنكرێتییه‌كه.