قادر ئه‌سعه‌د، گۆرانیبێژی ناسراو، دوای ماوه‌كی زۆر له دابڕان، له پێگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئینستاگرام له به‌شى ستۆرى نوێترین وێنه‌ى خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى بڵاو ده‌كاته‌وه.
یه‌كه‌م جاره وێنه‌یه‌كى خێزانى بڵاو ده‌كاته‌وه
گۆرانیبێژ قادر ئه‌سعه‌د له‌سه‌ر وێنه‌كه هیچ شتێكى نه‌نووسیوه، هه‌وادارانى به شێوه‌یه‌كى به‌ربڵاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م جاره وێنه‌یه‌كى خێزانى بڵاو ده‌كاته‌وه.
شایه‌نى باسه ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌م گۆرانیبێژه هیچ به‌رهه‌مێكی نه‌بووه، به‌ڵام وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ دابوو به زووترین كات به‌رهه‌مى نوێی ده‌بێت.
قادر ئه‌سعه‌د گۆرانیبێژێكی دیاری كوردستانه و چه‌ندان به‌رهه‌می هونه‌ری تۆمار كراوی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی به ناوی (ژاڵه) له ساڵی 1985 بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1988 دووه‌م ئه‌لبوومی به‌ناوی ژاڵه به‌شی دوو بڵاو كردووه‌ته‌وه، له ساڵی 1991 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی قادر ئه‌سعه‌د كه له 10 تراك پێكهاتبوو بڵاو كرده‌وه، له ساڵی 1992 به‌ھۆی دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ئه‌لبوومێكی تایبه‌تی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئێسته له سوێد ده‌ژی، دامه‌زرێنه‌ری قادر ئه‌سعه‌د پرۆده‌كشنه و تایبه‌ته به‌خۆی.