ئلیسا.. گۆرانیبێژى لبنانى
ئلیسا گۆرانیبێژى ناودارى لبنانى، نوێترین ده‌ركه‌وتنى له میدكانه‌وه ڕه‌خنه باران كرا، ئه‌وه‌یش دواى ئه‌وه‌ى گوتارێك ده‌دات له فڕه‌نساوه پێش ئه‌نجامدانى كۆنسێرته‌كه‌ى به سه‌گه‌كه‌یه‌وه به‌وهۆیه‌وه ڕووبه‌ڕووى چه‌ندان پرسیار ده‌كرێته‌وه.
وه‌ك میدیاى
لبنان 24 باسى لێوه كردووه، ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى ئلیسا به سه‌گه‌وه و گوتردانى به زمانى فڕه‌نسى دووجار تووشى ڕه‌خنه‌ى كردووه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌س جگه له عه‌ره‌ب به‌شدارى كۆنسێرته‌كه‌ى نه‌كردووه ئیتار بۆچى به‌وزمانه گوتارى داوه.
به‌هۆى بوونى ناوه‌ندى هونه‌رى به مافیا ئه‌و چیتر ئاماده‌نییه كارى هونه‌رى بكات
ڕه‌خنه‌ى دووه‌مى هه‌واداره‌كانى بوونى سه‌گه‌كه‌یه له باوه‌شى و به‌لاى هه‌ندێكیانه‌وه ئه‌مه ئاساییه.
بڕیاره له چه‌ند ڕۆژى ئاینده ئلیسا له وڵاتى فڕه‌نسا گه‌وره‌ترین كۆنسێرت به ئاماده‌بوونى هه‌زارن هه‌ودارى بۆیه‌كه‌م جار له پاریس ساز بكات، ئه‌مه‌یش ده‌بێته دواهه‌مین ده‌ركه‌وتنى ئه‌و خانمه چوونكه له‌ماوه‌ى پێشتر ڕاى گه‌یاندوبوو كه به‌هۆى بوونى ناوه‌ندى هونه‌رى به مافیا ئه‌و چیتر ئاماده‌نییه كارى هونه‌رى بكات.
هونه‌رمه‌ند ئلیسا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە شاژنی هەستەكان ناسراوە، ته‌مه‌ن /46 ساڵه/، ناوی تەواوی ئلیسار زەكەریا خورییە، ئلیسا خاوەنی چەندان بەرهەمی ناوازەیە و لە وڵاتانی عەرەبی هەوادارێكی زۆری هەیە و نوێترین ئەلبوومی ساڵی پار بڵاوی كردەوە، له چه‌ندین به‌رنامه‌ى ناودارى عه‌ره‌بى دادوه‌ر بووه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌ستێره‌ى ده‌نگ خۆشى عه‌ره‌بى، خه‌ریكى بارزگانىكردنه به زێڕ و ئه‌لماس.