كۆمپانیای سۆنی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان و دروست نه‌كردنی مۆبایل، ئه‌مرۆ نوێترین مۆبایلی بڵاو كرده‌وه كه له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه و به‌هێز دروستی كردووه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای سۆنی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سۆنی له نوێترین كاری‌دا مۆبایلێكی ناوازه‌ی جۆری "ئێكسپێریا هه‌شت"ی بڵاو كرده‌وه كه ئێسته له بازاڕه‌كاندا به‌رده‌سته و یه‌كێكه له باشترین جۆری مۆبایل.
ئەم مۆبایلە هێزێكی زۆری هەیە و خاوبوونەوەی نییە
سۆنی ئه‌وه‌یشی روونكردووه‌ته‌وه كه مۆبایله‌كه‌ی به‌دیزاینێكی سه‌رسووڕ‌هێنه‌ر دروستی كردووه، هه‌روه‌ها هێزێكی زۆری بۆ داده‌نێت كه خاوبوونه‌وه‌ی نه‌بێ، له‌گه‌ڵ ڕامی چوار گێگابایت و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت. شاشه‌یه‌كی گه‌وره و جوانی بۆ داده‌نێت كه قه‌باره‌كه‌ی 6.00 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 4K بێ.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر" هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.