بڕیارە 25ـی تشرینی یەكەم ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر دەست پێ بكات و ماوەی ڕاكردنی ژن و پیاوان جیاوازە و زۆرترین دووری ماڕاسۆنەكە 42 كیلۆمەترە.
ئەمڕۆ دووشەم 14ـی تشرینی یەكەم، ڕزگار سەرتیپ یاریزانی نێودەوڵەتی و بەشداربووی دوو ساڵی ڕابردووی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ناونووسین و ئامادەكاری بۆ ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر دەستی پێ كردووە.
ئەو یاریزانە گوتی، لەسەر هەموو ئاستەكان ڕاكردنەكە هەیە و چەندان یاریزانی بیانیش بەشداری دەكەن.
بەشداری ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بكە و خەڵات ببەوە
لە ئاگەدارییەكی ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر هاتووە، بۆ ئەوەی ژینگەمان تەندروست بێت، پێویستە گرنگی پاك و خاوێنی بدەین، رۆژی 25ـی تشرینی یەكەم لەگەڵ ئێمە بەشداری ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بكە و خەڵات ببەوە.
ڕوون كراوەتەوە، ماڕاسۆنەكە بریتییە لە ڕاكردنی 42 كیلۆمەتری و 12 كیلۆمەتری و چوار كیلۆمەتری هاووڵاتییان ئێستە دەتوانن ناویان تۆمار بكەن لە ڕێی ژمارە تەلەفۆنی 07502905253 و 07508703738.
ئەنجامدانی ماراسۆنی نێودەوڵەتی ساڵانە لە هەولێر وایكردووە ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانە بیانییەكان بەشداری بكەن و هاوولاتیانیش لە شار و شارۆكەكانی تر بێن بۆ ئەو شارە.