لێوی پڕ و گۆشتن به‌لای خانمانه‌وه سیمایه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێشه و زۆرێك له خانمان نه‌شته‌ری جوانكاری بۆ لێوه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تا گه‌وره و پڕتری بكه‌ن، به‌شێكیش سلیكۆن به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام پێویست ناكات ئه‌م دوو ڕێیه بگریته‌به‌ر، به‌ڵكوو بۆ گه‌وره‌كردن و گه‌شه‌ی لێوه‌كانت، ته‌نیا پێویستت به دارچینه.
چۆنیه‌تی پڕكردن و گه‌وره‌كردنی لێوه‌كان له ڕێی دارچینه‌وه
ئه‌گه‌ر بته‌وێ لێوه‌كانت گه‌شه بكه‌ن و پڕتر بن، ئه‌و چه‌ند ڕێیه‌ی خواره‌وه به‌كاربهێنه.
یه‌كه‌م:
دارچین و ڤازلین، ڤازلین ته‌نیا نه‌رمكه‌ره‌وه‌یه‌كه و یارمه‌تی شێداركردنی لێو ده‌دا، كه‌وچكێك هاڕاوه‌ی دارچین له‌گه‌ڵ كه‌مێك له‌م كرێمه تێكه‌ڵ بكه و به نه‌رمی لێوه‌كانتی پێ بشێله و ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك لێی بگه‌ڕێ، دواتر به په‌رۆیه‌كی لۆكه بیسڕه‌وه و بیشۆ.
به تێكه‌ڵكردنی دارچین له‌گه‌ڵ چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی تر و مه‌ساجكردنی لێوه‌كان به‌م گیراوه‌یه به خێرایی لێوه‌كان پڕتر و گه‌وره‌تر ده‌بن
دووه‌م: دارچین و هاڕاوه‌ی سۆده، به‌یه‌كه‌وه ئه‌م دوو پێكهاته‌یه زۆرترین سوود به لێوه‌كان ده‌گه‌یه‌نن و پڕ و گه‌شاوه‌ی ده‌كه‌ن، كه‌وچكێك زه‌یتی زه‌یتوون و زه‌یتی گوێز هیند و دارچینی هاڕاو و نیو كه‌وچك سۆده تێكه‌ڵی یه‌كتر بكه و گیراوه‌یه‌كی لێ دروست بكه، پاشان لێوتی پێ بشێله و دواتر بیسڕه‌وه و بیشۆ، هه‌فته‌ی دووجار ئه‌م هه‌نگاوانه دووباره بكه‌ره‌وه.
سێیه‌م: دارچین و نه‌عناع، تێكه‌ڵكردنی دارچین و نه‌عناع چاره‌سه‌رێكی به‌هێز و كارایه بۆ لابردنی خانه‌ی مردووی سه‌ر پێستی لێو و پڕتر ده‌رخستنی، دڵۆپێك زه‌یتی نه‌عناع تێكه‌ڵی نیو كه‌وچك هاڕاوه‌ی دارچین بكه و به باشی تێكه‌ڵی یه‌كتریان بكه و ئنجا له لێوه‌كانی بده‌ن و ماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی بهێڵنه‌وه و مه‌ساجی پێ بكه‌ن، دواتر به ئاوێكی پاك بیشۆن.