بانکی خوێنی هەولێر: تا ئێستە رۆژئاوا داوای خوێنی لێ نەکردووین

:: AM:11:39:15/10/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێنی هەولێر ئاشكرای دەكات، تا ئێستە داوامان لێ نەكراوە خوێن بۆ ڕۆژئاوای كوردستان بنێرین.

ئەمڕۆ سێشەم 15ـی تشرینی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتی بانی خوێن لە ئاگەداریەكی هاتووە، دوای رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی توركیا روویاندا رۆژانە بانگەوازی ئەنجامدانی هەڵمەتی خوێن بەخشین دەكرێ لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بۆ ڕۆژئاوایی كوردستان ئەو هەواڵانە ڕەت دەكەینەوە.

باس لەوەش كراوە، بانكی خوێن بە تەنیا بەرپرسە لەو هەڵمەتی خوێنبەخشینانە كە پێشوەخت بە فەرمی بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێن DBB-Erbil بانگەوازی بۆ دەكات.

تا ئێستەش نە هیچ لایەك داواكاری خوێنی لێ كردووین نە خوێنیش نێراوە بۆ هیچ شوێنێك
ڕوون كراوەتەوە، گواستنەوەی خوێن و پێكهاتەكانی لە شارێك بۆ شارێكی تر كۆمەڵێك رێكاری زانستی و یاسایی خۆی هەیە، تا ئێستەش نە هیچ لایەك داواكاری خوێنی لێ كردووین نە خوێنیش نێراوە بۆ هیچ شوێنێك.

ئەو ڕوونكردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی بانكی خوێن لە كاتێكدایە دوو ڕۆژە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بانگەشەی كۆكردنەوەی خوێن دەكرێت بۆ ڕۆژئاوای كوردستان.



وشە - رامیار جەواد