له سنوورى پارێزگاى دهۆك، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیى بانكى خوێن و كومه‌ڵه‌ى خوێن، كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ى خوێن دەکەن بۆ نه‌خۆش و حاڵه‌تى شه‌ڕ، ساڵانه نزیكه‌ى 800 هه‌زار بوتڵ خوێن كۆ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌حمه‌د عومه‌ر شێران، به‌رپرسى كومه‌ڵه‌ى خوێن له شارى دهۆك به "وشه"ى راگه‌یاند، به‌هۆى بوونى شه‌ڕ و قوربانى له رۆژئاواى كوردستان، ئه‌وان ده‌ستیان به چه‌ندان هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى خوێن بۆ بریندارانى رۆژئاواى كوردستان كردووه.
ساڵانە نزیکەى 800 هەزار خوێن دەبەخشن
ئەوەشی خستە ڕوو، ئێمه به دوو شێوه خوێن كۆ ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌وانیش له رێگه‌ى ئه‌ندامانى كومه‌ڵه‌کەیە و ئەوی تریش خه‌ڵكی به شێوه‌ى خۆبه‌خش دێن، له كومه‌ڵه‌كه‌مان شه‌ش هه‌زار و 748 ئه‌ندام هه‌یه و هه‌ر كاتێك پێویستیمان به خوێن هه‌بوو ئه‌وا ئه‌و ئه‌ندامانه بانگ ده‌كرێن و خوێن ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها له‌كاتى بوونى شه‌ڕ و كاره‌سات ئه‌وا ئێمه خوێن كۆ ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌ندامان نه‌یتوانى دابینی بكه‌ن، ئه‌وا له رێگه‌ى ئاگادارى داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى بتوانن بخوێن بده‌ن.
وەک ئاماژەی پێ دا، بەهۆی ڕووداوەکانی ڕۆژئاواى كوردستان، كه‌مپینى كۆكردنه‌وه‌ى خوێن دانراوه و بۆ ئه‌وه‌ى رێژه‌ى پێویستیى خوێن کۆ بکرێتەوە و لەکاتی پێویست بە قوربانی و بریندارانی رۆژئاڤا بدرێت.
بەرپرسی کۆمەڵەی خوێن راشی گەیاند، هەر کەسێک وەکو ئەندام لە کۆمەڵەی خوێن توماربکرێت ئەوا هەموو سەرە مانگێک برێک پارەی پێ دەدرێت و گوتی، رۆژانە لەنێوان 40 بۆ 80 کەس وەکو ئەندام دێنە نێو کومەڵە، بۆ هەر حاڵەتێکی لەناکاو و پێویستیش ئەوان ئامادەن بە خۆبەخش خوێن بدەن و هاوئاهەنگیی باشمان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە دهۆک هەیە.
"کێشەی سەرەکیی ئیمە ئەوەیە کە هەندێ جۆری خوێن زۆر کەمە بۆیە ئەو کات پەنا بۆ خەڵک دەبەین یاخود شار و شوێنی تر" ئه‌حمه‌د عومه‌ر شێران وای گوت.
کۆمەڵەی خوێن لە ساڵی 2004 دەستی پێ کردووە، بەڵام دەمەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2009، لە سەردەمی شەری داعش ڕۆلێکی بەرچاوی هەبووە بۆ کۆکردنەوەی خۆێن بۆ بریندارانی پێشمەرگە.
دهۆک، نەوزاد هلۆری: