كچێكی ژاپۆنی دوای ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه كاغه‌زی سپی به مامۆستاكه‌ی دا و هیچی له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه نه‌نووسی، به‌ڵام دواتر مامۆستاكه‌ی نمره‌ی ته‌واوی پێ دا و وه‌ك داهێنه‌رێك ناوی برد.
ئیمی هاگا كچه خوێندكاری زانكۆیه له ژاپۆن، دوای ئه‌وه‌ی به سه‌رپه‌رشتی مامۆستاكه‌ی و به یاوه‌ری هاوڕێكانی سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی "نینجا"ی وڵاته‌كه‌یان كرد، مامۆستاكه‌یان دوای ته‌واوبوونیان پێی گوتن، كه به‌یانی تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شته پێ ده‌كات، پرسیاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه دوای سه‌ردانی مۆزه‌ی نینجا و بینینی ئه‌و داهێنانه‌ی ژاپۆنییه‌كان، تۆ چ داهێنانێكت هه‌یه و چی سه‌رسامی كردی له مۆزه‌خانه‌كه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه جۆره قه‌ڵه‌مێكی داهێنا كه كاغه‌زه‌كه‌ی گه‌رم نه‌كرێ، ناتوانرێ نووسینه‌كانی به چاو ببینرێت
هاگا بۆ نووسینی ئه‌و شتانه‌ی له مۆزه‌خانه‌كه سه‌رنجی ڕ‌اكێشا و پێشاندانی داهێنانه‌كه‌ی ڕێیه‌كی ته‌واو جیاواز و نامۆی گرته‌به‌ر، ئه‌و توانیبووی له ماڵه‌وه قه‌ڵه‌مێكی نهێنی له هاڕاوه‌ی سۆیا دروست بكات، كه له‌سه‌ر كاغه‌ز پێی ده‌نووسی، بێ ئه‌وه‌ی هیچ پیتێكی نووسینه‌كه دیار بێ، بۆیه كاتێك كاغه‌زی تاقیكردنه‌وه‌ی پێشكه‌شی مامۆستاكه‌ی كرد، به ته‌واوی سپی بوو و ده‌یه‌ویست توانای مامۆستاكه‌یشی تاقی بكاته‌وه.
ئه‌و جۆره نووسینه ته‌نیا به گه‌رم كردنی كاغه‌زه‌كه پیته‌كانی به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ و ده‌خوێنرێنه‌وه، پرۆفیسۆر یوجی یامادای مامۆستایان له زانكۆی می له خوێندكاره‌كه زۆر زیره‌كتر بوو، دوای ڕۆیشتنه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه كاغه‌زی تاقیكردنه‌وه‌ی ئیمی له‌سه‌ر تهباخێك گه‌رم كرد و توانی ته‌واوی پیته‌كانی بخوێنێته‌وه و نمره‌ی ته‌واوی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی پێ دا و به‌یانیش ده‌ستخۆشی گه‌رمی لێ كرد و قوتابییه‌كانیش به ته‌واوی سه‌رسام بوون، كه چۆن نمره‌ی ته‌واوی پێ دراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاغه‌زی به سپیه‌تی داوه، دواجار مامۆستاكه نهێنیه‌كه‌ی بۆ ئاشكرا كردن و هه‌موو قوتابییه‌كانیش تووشی شۆك بوون.