هه‌نجیر یه‌كێكه له میوه پڕ خۆراك و ڤیتامین و كانزاكان و زۆرترین سوودی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، به‌ڵام بۆ ژنانی دووگیان زۆر خواردنی زیانبه‌خشه و كه‌مخواردنیشی به سووده، بۆیه پێویسته وریای ئه‌م حاڵه‌ته بن و له ڕێی زۆر خواردنی هه‌نجیره‌وه زیان به كۆرپه‌له‌كه‌تان نه‌گه‌یه‌نن و سووده‌كانیشی بۆ جه‌سته ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده هه‌نجیر یه‌كێكه له میوه هاوینه‌یییه‌كان، به‌ڵام ئێسته له سه‌رجه‌م وه‌رزه‌كانی زستان بوونی هه‌یه، به‌هۆی پێشكه‌وتنی بازرگانی له نێوان وڵاتان، بۆیه هه‌ر كات بیخوازن ده‌توانن ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، به‌ڵام پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه ژنانی دووگیان نابێ زۆر هۆگری هه‌نجیر بن و به به‌رده‌وامی بیخۆن، چونكه به‌مشێوه‌یه مه‌ترسیان له‌سه‌ر دروست ده‌بێ.
سوودی هه‌نجیر له‌كاتی دووگیانی
یه‌كه‌م: به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی په‌ستانی خوێن هاوسه‌نگ ده‌كات و مه‌ترسییه‌كانی به‌رزی و نزمی په‌ستانی خوێن له‌ناو ده‌بات.
خانمانی دووگیان پێویسته ڕاوێژ به پزیشك بكه‌ن، ئنجا هه‌نجیر بخۆن
دووه‌م: ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕیشاڵی تێدایه و وه‌كو ده‌رمانی ڕه‌وانی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێ و ڕێ له قه‌بزی ده‌گرێ و كێشه‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس چاره‌سه‌ر ده‌كات.
سێیه‌م:
هه‌نجیر یه‌كێكه له میوه تفته‌كان، به‌وهۆیه‌وه هاوسه‌نگی ترشی له‌ش دروست ده‌كات، ئه‌مه‌یش زۆر سوود به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه ناهاوسه‌نگی ترش له جه‌سته‌دا زۆر كێشه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
هه‌رچه‌نده هه‌نجیر ئه‌و سووده و چه‌ندان سوودی تری هه‌یه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه بۆ ژنانی دووگیان، پێویسته به‌ر له خواردنی هه‌نجیر ڕاوێژ به پزیشكی پسپۆر بكرێ، ئنجا دایكان بیخۆن، چونكه له هه‌مان كاتدا هه‌نجیر زیانیشی بۆ ژنانی دووگیان هه‌یه، كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: ده‌بێته هۆی تووشبوون به سكچوونی به‌رده‌وام، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات خۆراكی پێویست به منداڵ نه‌گات و كۆئه‌ندامی هه‌رس تووشی كێشه ببێت.
دووه‌م: هه‌رچه‌نده هه‌نجیر په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر بڕی گلۆكۆز له خوێن زیاد ده‌كات.
سێیه‌م: ده‌بێته هۆی تووشبوون به هه‌سته‌وه‌ری، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستیارییان هه‌یه، بۆیه گرنگه دوای ڕاوێژ به پزیشك بیخۆن.