به‌هۆى پێشكه‌وتنى ژیانه‌وه له بوارى ته‌كنه‌لۆجیا، مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه كه‌م جوڵه ده‌كات، سیسته‌مى خۆراكى به‌شێوه‌یه‌كى ته‌ندروست نییه، ئه‌مه‌یش راسته‌وخۆ ده‌بێته هۆى زیادبوونى كێش و ته‌نانه‌ت قه‌ڵه‌وى بووه‌ته یه‌كێك له كێشه‌كانى ئه‌م سه‌رده‌مه، كۆمپانیاكانى بوارى ده‌رمان و كه‌لوپه‌لى وه‌رزیش ئه‌مه‌یان كردووه‌ته هه‌لێك و بازاڕێكى گه‌وره‌یان دروست كردووه، كه زۆرجار له‌م بازاڕه‌دا هاوشێوه‌ى بازاڕه‌كانى تر درۆ و فرتوفێڵى تێدا ده‌كرێت.
به‌هۆى سه‌رقاڵى كاركردن له ئۆفیس و
پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا و خێراى رێتمى ژیان، مرۆڤى ئه‌م سه‌رده‌مه فریاى ئه‌وه ناكه‌وێت جوڵه بكات، له هه‌مان كاتدا سیسته‌مى خۆراكى مرۆڤ باش نییه، له‌وانه ناتوانێ پابه‌ند بێت به كاتێكى دیاریكراو بۆ دابه‌شكردنى ژه‌مه‌كان و له‌لایه‌كى تریشه‌وه زۆربه‌ى رۆژه‌كانى هه‌فته ناچار ده‌بێت خواردنى خێرا بخوات، هه‌موو ئه‌مانه هۆكارى ئه‌وه‌ن مرۆڤ قه‌ڵه‌و بێت.
له‌م ساڵانه‌ى دواییدا كێشه‌ى قه‌ڵه‌وى له‌و چوارچێوه‌یه ده‌رچووه، كێشه‌ى تاكه كه‌سێك یان تاكه كۆمه‌ڵگایه‌ك بێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى دنیا وه‌ك كێشه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت. به‌گوێره‌ى
ئامارێك كه له ساڵى 2018 له 31% ئه‌مریكییه‌كان به‌ده‌ست قه‌ڵه‌وى ده‌ناڵێنن و ساڵانه‌یش 100- 400 هه‌زار كه‌س به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییانه‌وه ده‌مرن كه له قه‌ڵه‌وییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن.
كاتێك كێشه‌ى قه‌ڵه‌وى به‌م شێوه‌یه له سه‌ر ئاستى دنیا ته‌شه‌نه ده‌كات، ئه‌وا شاره‌زایانى بوارى پزیشكى و په‌ره‌پێدانى مرۆیى و ده‌روونناسان و توێژه‌رانى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ولچ ده‌ده‌ن چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزنه‌وه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌و چاره‌سه‌رییانه‌ى له‌م بواره‌دا پێشنیار ده‌كرێن دروست بن، به‌ڵكو زۆرجار بۆ بره‌ودان به كاڵایه‌ك یان ده‌رمانێك یان گیراوه‌یه‌ك ده‌كرێن.
یه‌كێك له‌و فێڵانه‌ى كه زۆر به بڵاوى ده‌كرێت و رۆژانه له‌سه‌ر ئاستى دنیا پاره‌یه‌كى زۆرى پێ كۆده‌كرێته‌وه، چه‌ندان جۆرى ده‌رمانه، هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه له چه‌ندان جۆرى گیاى سروشتى دروست ده‌كرێن و هه‌ندێكى تریش بریتین له گیراوه واته له چه‌ند خواردنێك یان میوه‌یه‌ك دروست ده‌كرێن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه فێڵێكى زه‌قه كۆمپانیاكانى ده‌رمان و گیراوه‌كان له‌خه‌ڵكانى قه‌ڵه‌وى ده‌كه‌ن.
هیچ ئامێر و ده‌رمانێكى سیحرى نییه به ماوه‌ى چه‌ند مانگێك كێش دابه‌زێنێ
فێڵێكى تر ئه‌وه‌یه كێش به هۆى چه‌ند ئامێرێكه‌وه دابه‌زێت، بۆ نموونه جۆرێك له ئامێر ورگ داده‌به‌زێنێ، یان فڵانه ئامێر چه‌ورى رانه‌كان لاده‌بات، هه‌موو ئه‌مانه ته‌نیا بابه‌تى بازرگانیین و پێوه‌ندییان به دابه‌زاندنى كێشه‌وه نییه.
ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت له فرۆشتنى هه‌موو ئه‌و كاڵانه‌ى سه‌ره‌وه رێكلامى ئه‌وه ده‌كرێت له ماوه‌ى مانگێك یان چه‌ند مانگێك هێنده كیلۆ داده‌به‌زێت، ئه‌مه‌یش جۆرێكه له فێڵ چونكه هیچ كێشێك به‌و خێراییه دانابه‌زێت. یان هه‌ندێك جیم "هۆڵى وه‌رزشى" پروپاگه‌نده بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له ماوه‌ى چه‌ند مانگێك ده‌توانن ده‌توانن هێنده كیلۆ له كێشى قه‌ڵه‌وێك كه‌م بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش جۆرێكه له بازرگانیكردن.
تۆ ئه‌گه‌ر چاوێك به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندن دابخشێنێ، ده‌زانى بۆ قه‌ڵه‌وه‌كان چ بازاڕێك له سه‌ر ئاستى دنیا دروست كراوه و چ سامانێك له سه‌ر ساویله‌كه‌یى ئه‌وان كۆده‌كرێته‌وه. به‌ڵام له‌و كاته‌دا ره‌نگه پرسیارى ئه‌وه بكرێت، ئایا رێگاچاره‌ى دروست بۆ دابه‌زاندنى كێش چییه؟ خۆت ده‌بێت وه‌ڵامى ئه‌م پرسیاره بده‌یته‌وه، به‌ڵام به ره‌چاوكردنى ئه‌م بنه‌ما گشتییانه‌ى خواره‌وه:
یه‌كه‌م : جه‌سته‌ى خۆت بناسه
هه‌ر كه‌سه جۆرێك له جه‌سته‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، مه‌رج نییه پرۆگرامێكى دابه‌زاندنى كێش بۆ كه‌سێك كاریگه‌ر بووبێت بۆ تۆیش هه‌مان كاریگه‌رى هه‌بێت. بۆ نموونه یه‌كێك له هاوڕێكانت به هۆى پرۆگرامێكه‌وه له ماوه‌ى شه‌ش مانگ 20 كیلۆگرامى له كێشى دابه‌زاندووه، مه‌رج نییه تۆ بتوانى به هه‌مان پرۆگرام و هه‌مان ماوه هه‌مان كێش دابه‌زێنیت.
دووه‌م: رێكخستنى شێوازى ژیان
ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌یه‌وێ كێش دابه‌زاندن بكات به ئامانجى ژیانى خۆى، ئه‌وا ده‌بێت شێوازى ژیانى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجه رێك بخات، بۆ نموونه رێكخستنى سیسته‌مى خواردن و وه‌رزشكردن دوو كۆڵه‌گه‌ى سه‌ره‌كین له پرۆسه‌ى كێش دابه‌زاندن، ده‌بێت رۆژانه‌ى ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو بابه‌ته گونجاو بێت.
سێیه‌م: رێكخستنى خواردن
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه واده‌ى ژه‌مه‌كان و جۆرى خواردنه‌كان رێك بخرێت، كه‌سێك ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م پرۆسه‌یه ره‌چاوى ئه‌م خاڵه نه‌كات، ئه‌وا ناتوانێ تێیدا سه‌ركه‌وتوو بیچت.
چواره‌م: هه‌ڵبژاردنى چاكترین وه‌رزش
هه‌موو وه‌رزشه‌كان له دابه‌زاندنى كێش به‌شدارن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى ده‌بێت دوو جۆر وه‌رزش بكرێت، یه‌كه‌میان وه‌رزشى دڵى" ئه‌وانه‌ى ترپه‌ى دڵت خێرا ده‌كه‌ن" رۆیشتن و راكردن و پایسكلسوارى، له‌گه‌ڵ وه‌رزشى قوڕسایى وه‌ك به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاسن .
پێنج: چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى خێرا مه‌كه
هیچ كاتێك له دابه‌زاندنى كێش نابێت چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى خێرا بكه‌یت، چونكه تۆ ده‌بێت ئه‌و خاڵانه‌ى سه‌ره‌وه كه گرنگن بۆ پرۆسه‌كه بكه‌یت به رۆتینێكى ژیانت نه‌وه‌ك ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى پابه‌ندیان بیت.