گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ته‌رخانكردنی بڕی 420 ملیۆن دۆلار له لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌ند كه‌رتێكی جیاواز له هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی بوێرانه و بوژانه‌وه و گرنگیدانه به كه‌رتی ئابووری و جێبه‌جێكردنی كارنامهكهیهتی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 18ی تشرینی یه‌كه‌م، مه‌لا یاسین مه‌حموود، گوته‌بێژی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به دڵنیایه‌وه بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به ته‌رخانكردنی بڕی 420 ملیۆن دۆلار كه ده‌كاته 500 ملیار دینار بۆ چه‌ند كه‌رتێكی جیاواز له ئابووری و پیشه‌سازی و ڕێگه‌وبان و وه‌به‌رهێنان بڕیارێكی بوێرانه و چاوه‌ڕوانه‌كراو بوو، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه حكوومه‌ت ده‌یه‌وێت ئه‌و كارنامه‌ی كه هه‌یه‌تی قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێ بكات.
كاریگه‌ری دروست ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كانی كه هه‌رێمیان جێهێشتبوو
زیاتر گوتى، ئه‌و بڕیاره ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری ئه‌رێنی دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئابووری و بازاڕ و كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆیه‌وه ئه‌و پڕۆژه وهستاوانهی كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو وه‌ستابوون له كار، كاریگه‌ری دروست ده‌كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كۆمپانیا بیانیه‌كانی كه هه‌رێمیان جێهێشتبوو، هه‌روه‌ها كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌ڵێنده‌ران.
ئاشكراى كرد، وه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ران پێشوازی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ین و دڵخۆشی كردین و بڕیارێكه كه به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌و كاته‌دا زۆر گرنگه و بازاڕی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته قۆناغی نوێ و ئه‌وه‌یش به‌شێكه له به‌ڵێن و كارنامه‌كه‌ی حكوومه‌ت، ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ ئه‌و پاره‌یه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌یه‌وێت متمانه‌ی هاووڵاتییان بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه و بایه‌خ به كه‌رتی تایبه‌ت بدات.
ڕوونى كرده‌وه، له لایه‌كی تره‌وه بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به هه‌زاران هه‌لی كار له هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، ئه‌و هه‌له‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارێكی گه‌وره‌ی كرد، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه له حكوومداری هه‌رێم، پێی ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه دڵنیاین له‌وه‌ی بریاره‌كانی حكوومه‌ت جێگه‌ی ئومێدی هاووڵاتییان ده‌بێت و ناوچه‌كه له ڕووی ئابووری و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان ده‌بوژێته‌وه.
جێگه‌ی باسه دوێنێ پێنجشه‌م 17ى تشرینى یه‌كه‌م، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واژووی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 500 ملیار دینار (420 ملیۆن دۆلار) بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی