پێگه‌ی "Passportindex" هه‌ستاوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی ریزبه‌ندی ساڵانه‌ی خراپترین پاسپۆڕته‌كانی دنیا، كه تێیدا پاسپۆڕتی وڵاتی ئه‌فغانستان سه‌رتۆپی ریزبه‌ندییه‌كه‌ی گرتووه و بۆ ئه‌مساڵ به هه‌ره خراپترین و بێ كه‌ڵكترین پاسپۆڕتی دنیا هه‌ژمار كراوه.
ریزكردنی ئه‌و پاسپۆڕتانه له لیسته‌كه‌دا، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنیان بووه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی كه هاووڵاتییانی هه‌ڵگری ئه‌و پاسپۆڕته، به‌بێ وه‌رگرتنی ڤیزا ده‌توانن گه‌شتی چه‌ند وڵات بكه‌ن و به‌بێ كێشه سه‌ردانیان بكه‌ن.
به شێوه‌یه‌ك كه پاسپۆڕتی وڵاتی ئه‌فغانستان، ده‌توانرێ به‌بێ لێدانی ڤیزا سه‌ردانی ته‌نیا 23 وڵاتی پێ بكرێت، هاوكات پاسپۆڕتی پاكستانیش كه‌مێك له‌وه‌ی ئه‌فغانستان به‌هێزتره و ده‌توانرێت سه‌ردانی 26 وڵاتی پێ بكرێت، پاسپۆڕتی عێراقیش تۆزێك له‌وه‌ی ئه‌وان به‌رزتره و ده‌توانرێت گه‌شتی 28 وڵاتی به‌بێ ڤیزا پێ بكرێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، وڵاتی سووریا سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێسته جه‌نگ تێیدایه، له‌و سێیه‌ی تریش گه‌رمتره و هاووڵاتییانی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كۆچیان كردووه‌ته وڵاتانی تر و داوای مافی په‌نابه‌رییان لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ڤیزاكه‌یان هێزی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌بێ ڤیزا سه‌ردانی 29 وڵاتی جیاجیای دنیای پێ بكرێت، پاسپۆڕتی میسڕیش به یه‌كێك له‌و پاسپۆڕته خراپترینانه دێته هه‌ژمار و هه‌ڵگرانی ده‌توانن پێیه‌وه گه‌شتی 48 وڵات بكه‌ن.