دواى ئه‌وه‌ى نوێترین وێنه‌ى وائیل كه‌فووری هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لبنانی، له ئاهه‌نگى له‌دایكبوونى هاوڕێى ڕاگەیاندكاره‌كانى بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆر له میدیا عه‌ره‌بییه‌كاندا دروست بوو به‌ڵام ئه‌مجاره به پێچه‌وانه‌وه، جیسیكا عازار پێوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ وائیل كه‌فوورى ئاشكرا ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌نگۆى هاوڕێیه‌تی نزیك له نێوان وائیل كه‌فووری و ڕاگه‌یاندكارى لاوى ناودارى عه‌ره‌بى "جیسیكا عازار" بڵاو دەبێتەوە، ته‌نانه‌ت هه‌وادارانیان گومانی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییان لێ كردن، ئه‌مڕۆ جیسیكا گوتى، پێوه‌ندییه‌كه‌مان ته‌نها هاوڕیه‌تییه و هیچ شتێكى تر نییه.
جیسیكا عازار له لێدوانێكى بۆ میدیاكان گوتى، پێوه‌ندى من و وائیل ته‌نیا هاوڕیه‌تییه‌كى نزیكه و هیچى تر نییه، خه‌لك به‌هۆى ده‌ست به تاڵیانه‌وه ئه‌م بابه‌تانه گه‌روه ده‌كه‌نه‌وه، نه‌بوونى كه‌پڵیش له ئێسته بۆ وائیل زیاتر واى كردووه گومانه‌كان بۆ سه‌رمان زیاتر بكات.
خه‌ڵك به‌هۆى ده‌ست به تاڵیانه‌وه ئه‌م بابه‌تانه گه‌وره ده‌كه‌ن
وائیل له دواى تێكچوونى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى و جیابوونه‌وه‌یان زۆرترین كات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندكاره شۆخه عه‌ره‌بییه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌رجاره و ده‌نگۆى بوونى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ندێك جار وێنه‌ى زۆر نزیك له‌گه‌ڵیان بڵاو ده‌كاته‌وه.
"میشال ئه‌میل كه‌فووری" ناوی ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌رمه‌ند وائیل كه‌فوورییه، له ته‌مه‌ن /44 ساڵه/ له لبنان له دایك بووه، جگه له گۆرانی گوتن، موزیكژه‌ن و ئاوازدانه‌رێكی به‌ناوبانگی عه‌ره‌به، به قۆزترین هونه‌مه‌ندى پیاوى عره‌ه‌بى داده‌نرێت له ناو میدیاكان.