شاعیر و نووسەرێكی دهۆك كۆچی دوایی كرد

:: PM:10:42:20/10/2019 ‌

ئەمشەو شاعیر و نووسەری دهۆك محەمەد عەلی یوونس ناسراو بە (توڤی) لە شاری دهۆك بە نەخۆشییەكی درێژخایەنەوە كۆچی دوایی كرد.

محەمەد عەلی یوونس، لە ساڵی 1943 لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەر لە شارۆكەی بامەڕنی سەر بە شارەدێی ئامێدی لەدایك بووە و قوناغەكانی خوێندنی لەوێ تەواو كردووە و لە تەمەنی گەنجێتیدا پێوەندی بە رێزەكانی پێشمەرگە دەكات، یەكەم بەرهەمی شیعری بە ناوی "كوردستان" لە ساڵی 1958 لە گۆڤاری (پێشكەوتن) بڵاو كراوەتەوە.

یەكێك لە كەسوكاری ئەو شاعیر و نووسەرە بە "‌وشە"ی گوت، محەمەد عەلی توڤی بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەدەست نەخۆشییەكی درێژخایەنەوە ناڵاندوویەتی و چەندین جار چارەسەری بۆ كراوە، بەڵام كۆتا جار ئەمڕۆ بەیەكجاری ماڵئاوایی كرد.

شایەنی باسە ئەو شاعیرە فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی كارەبای دهۆك بووە و خاوەنی ژمارەیەكی زۆر لە شیعر و نووسین بووە و لە گەڵ ئەوەی پێشمەرگەیەكی كۆن و كادری شوڕشی ئەیلوول بووە.

دهۆك/دێژین سدقی





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل