حکوومەت بڕیاری هەڵگرتنی ڤیزای ئێرانی دەرکرد

:: PM:01:23:23/10/2019 ‌
مەرزی پەروێزخان بڵاوی كردووەتەوە لە سبەینێوە هاووڵاتییان دەتوانن بەبێ‌ ڤیزا بچن بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوەی 30 ڕۆژ.

ئەمڕۆ چوارشەم 23ی تشرینی یەكەم، مەرزی پەروێزخان بڵاوی كردووەتەوە، لە سبەینێوە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەتوانن بەبێ ڤیزا سەردانی ئێران بكەن.

سەردانی وڵاتی ئێران بكەن و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە 
ڕوون كراوەتەوە، بەبڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سبەینێ پێنجشەم 24/10/2019 ـەوە هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی كوردستان دەتوانن بەبێ ڤیزا لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بكەن و بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەو وڵاتە بمێننەوە.

باس لەوەش كراوە، ئەم بڕیارە تا 31/12/2019 بەردەوام دەبێت و هاووڵاتییان بەبێ بەرانبەر وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەك دەتوانن بچنە ئێران، هەروەها بڕیارەكە لەپێناو كارئاسانی بۆ هاووڵاتییان و زیادكردنی هاتوچۆی گەشتیارییە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.

ئەو بڕیارەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە ماوەی چەند ساڵێكە هەرێمی كوردستان و ئێران بەنیازی هەڵگرتنی ڤیزای نێوانیانن.



وشە - رامیار جەواد