پاش ئه‌وه‌ی سه‌فه‌وییه‌كان به سه‌ركردایه‌تی شازادی جێ‌نشین عه‌باس میرزا سوپایه‌كی 30 هه‌زار كه‌سیان كۆكرده‌وه و په‌لاماری سنووره‌كانی عوسمانییه‌كانیان دا، به پشتیوانی ڕووسیا، له ناوچه‌ی ئه‌رزڕۆم شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا هه‌ڵگیرسا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سوپای عوسمانییه‌كان 50 هه‌زار كه‌سبوون، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تا له ڕیزه‌كانیان تووشی شكستێكی گه‌وره بوون، ناچاربوون داوای ئاشتی و ڕێككه‌وتن بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی 1823 ڕێككه‌وتنی ئه‌رزڕوومی یه‌كه‌م واژووكرا.
هۆكاری هێرشی سه‌فه‌وییه‌كان به سه‌ركردایه‌تی شازاده عه‌باس میرزای قاجاڕی، بۆ هاندانی ڕووسه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و كاته قه‌یسه‌ری ڕووسیا پشتیوانی قاجارییه‌كانی كرد و له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپایش هاوكاری به گه‌لانی ئه‌و ناوچه‌یه دا تا دژی عوسمانییه‌كان ڕابپه‌ڕن، قه‌یسه‌ر ترسی له فره‌وانبوونی عوسمانییه‌كان هه‌بوو، بۆیه هه‌میشه هه‌وڵی ده‌دا گورزی كوشنده‌یان لێ بسره‌وێنی و قه‌ڵه‌مڕه‌وییان كه‌م بكاته‌وه و لاوازیان بكات.
له‌وكاته كه سووڵتان مه‌حموودی دووه‌م، فه‌رمانڕه‌وای عوسمانییه‌كانی ده‌كرد، شه‌ڕ له ئه‌ڕزڕوم هه‌ڵگیرسا و عوسمانییه‌كان تووشی شكست بوون و داوای ئاشتی و ڕێككه‌وتنیان كرد، سه‌فه‌وییه‌كانیش به‌مه ڕازی بوون، بۆ پابه‌ندبوونی هه‌ردوولا به ڕێككه‌وتنه‌كه، هه‌ریه‌ك له شاندی ئینگلته‌را و ئێران و عوسمانییه‌كان و ده‌وڵه‌تی كه‌عبی له دانوستاندنه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه ئاماده‌بوون، ده‌وڵه‌تی كه‌عه‌بی ناوچه‌ی ئێسته‌ی ئه‌هوازی ئێران ده‌گرێته‌وه كه عه‌ره‌به‌كان تێیدا نیشته‌جێن.
ڕێككه‌وتنه‌كه خۆی له شه‌ش خاڵ ده‌بینییه‌وه كه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: ئێران شاری محه‌مه‌ره و به‌نداوه‌كه‌ی و ته‌واوی هه‌رێمی ئه‌هوازی ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ست، ئه‌مه‌یش به ڕێككه‌وتن ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی كه‌عبییه‌كان، مه‌رجی سه‌ربه‌خۆیی كه‌عبییه‌كانیش له‌و ناوچانه به‌سه‌ر ئێران سه‌پێنرا.
جارێكی تر زۆرینه‌ی كوردستان به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه له ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان مایه‌وه
دووه‌م: عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان ده‌ست له كاروباری یه‌كتر وه‌رناده‌ن، به تایبه‌ت ده‌ستوه‌ردانی سه‌فه‌وییه‌كان له كاروباری ویلایه‌تی به‌غدا به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كرا، هاوكات به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش ته‌واوی كوردستان له ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
سێیه‌م: مافی حه‌ج و سه‌ردانی مه‌زاره شیعه‌كان به سه‌فه‌وییه‌كان درا، تا به ئازادی بتوانن هاتوچۆ بكه‌ن.
چواره‌م: هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كانی هه‌ردوولا كه له‌لایه‌ن یه‌كتر داڵده دراون به یه‌كتر ده‌درێنه‌وه، له كه‌سایه‌تی و هۆزه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی سزای خۆیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
پێنجه‌م: نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی هه‌ردوولا له پایته‌ختی یه‌كتر ده‌كرێته‌وه و گرنگی ته‌واو به به‌ره‌وپێشبردنی پێوه‌ندییه‌كان ده‌درێت.
شه‌شه‌م: به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی شه‌تولعه‌ره‌ب به سه‌فه‌وییه‌كان ده‌درێ، له‌گه‌ڵ چه‌ندان بڕگه و خاڵی تر.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی باسه مانه‌وه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری خاكی كوردستانه له ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان، سوڵتانی عوسمانی كه له‌كاتی شه‌ڕدا ده‌سه‌ڵاتی به میره كورده‌كان ده‌دا و جۆرێك له سه‌ربه‌خۆییان وه‌رده‌گرت، به‌ڵام دوای كۆتاییهاتنی شه‌ڕ و واژوكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنانه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی له میره كورده‌كان وه‌رده‌گرته‌وه و په‌لاماریشی ده‌دان و سه‌ركوتی ده‌كردن و زۆربه‌یشیانی له‌ناو ده‌برد.
كورده‌كان نه‌وه‌یان ده‌خسته‌وه تا گه‌وره ده‌بوون و دواتر عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان ده‌یانخستنه نێو جه‌نگێكی خوێناوی نێوان خۆیانه‌وه و به كوشتیان ده‌دان
بۆیه ده‌گوترێ، هه‌میشه كورد له ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری بووه، چ كاتی جه‌نگ و چ كاتی ئاشتی له نێوان عوسمانی و سه‌فه‌وییه‌كان، ئه‌رمه‌نی و جۆرجییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕووی ئاینییه‌وه كریستیان بوون، قه‌یسه‌ری ڕووسی كۆمه‌كی باشی پێشكه‌ش ده‌كردن و ڕێی نه‌ده‌دا به به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵكوژ بكرێن، به‌ڵام كورد به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك یاوه‌ر و دۆست و پشتیوانی نه‌بوو، هه‌مووجار ده‌بوو به خۆڵه‌مێشی جه‌نگه‌كان و گه‌وره‌ترین قوربانی به‌رده‌كه‌وت.
ئه‌و ڕێككه‌وتنه هاوشێوه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی پێش خۆی و دوای خۆیشی ماوه‌یه‌ك ئارامی و ئاسایشی له نێوان هه‌ردوو وڵات دروست كرد، هه‌ردوولا كه‌وتنه لێدان و فشار خستنه سه‌ر میره كورده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی جه‌نگ بكه‌نه‌وه و باجی زیاتریان لێ وه‌رده‌گرتن، به‌ڵام هیچ كات نه‌بوو به سه‌رچاوه‌ی ئاشتییه‌كی دوور مه‌ودا، به‌ڵكوو دوای وه‌ستاندنی جه‌نگ بۆ ماوه‌یه‌ك و دووباره خۆ ئاماده‌كردنه‌وه و ڕێكخستنه‌وه‌ی سوپا، شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوولا هه‌ڵگیرسایه‌وه، ئه‌مه تا له ناوچوونی عوسمانییه‌كان له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی كۆتایی نه‌هات.
به‌شێك له
سه‌رچاوه‌كان سنووری نێوان عوسمانییه‌كان و سه‌فه‌وییه‌كان، به سنووری ئاگر ناو ده‌به‌ن و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه به ته‌واوی كه‌وتبوونه ژێر ده‌ستی عوسمانییه‌كان و سه‌فه‌وییه‌كان، به‌هۆی سیاسه‌تی زاڵبوونی ئاین به‌سه‌ر هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی، بۆیه هیچ كات ده‌رفه‌تی هه‌ستانه‌وه و بیركردنه‌وه له‌خۆیان نه‌بوو، به‌ڵكوو بێهێز و بێ ده‌سه‌ڵات ده‌بوو خۆیان به یه‌كێك له‌و دوو وڵاته شۆڕ بكه‌نه‌وه، بۆ مانه‌وه و ژیانكردن، له‌به‌ر ئه‌و بێهێزییه‌ی كورد و ئه‌رمه‌ن و جۆرجییه‌كان و عه‌ره‌بی سنووری كه‌نداو، هه‌میشه ئه‌و دوو وڵاته چاویان له خاكه‌كه‌یان بووه، چونكه داگیركردنی خاكێك كه كه‌مترین هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی تێدا بێ، بۆ هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو وڵاته جێی بایه‌خ و گرنگییه‌كی زۆر بوو.
به‌شی یه‌كه‌م
به‌شی دووه‌م
به‌شی سێیه‌م