به پێی توێژینه‌وه‌كان كه پسپۆڕانی ئه‌مریكی له نیویۆرك ئه‌نجامیان داوه ده‌ركه‌وتووه مۆبایله زیره‌كه‌كان زیانێكی زۆریان بۆ بڕبڕه‌ی مل و پشت هه‌یه، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت له ساڵانی داهاتوو مۆبایل ببێته یه‌كێك له كێشه ته‌ندروستیه هه‌ر گه‌وره‌كان كه به‌هۆیه‌وه مرۆڤ روو به‌رووی حاڵه‌تی ته‌ندروستی ترسناك ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م دواییانه‌دا به‌هۆی پێشبڕكێی كۆمپانیا بازرگانیه‌كان و به‌رنامه یه‌ك له‌دوای یه‌ك سه‌ره‌نج راكێشه‌كانیان وای لێ هاتووه به‌شی زۆری دانیشتوانی سه‌رزه‌وی ئالوده‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان ببن.
پسپۆڕان ده‌ڵێن، ئه‌و شێوازه‌ی بۆ نوسین و خوێندنه‌وه‌ی نامه ده‌گیرێته به‌ر له ئامێره ئه‌له‌كترۆنییه زیره‌كه‌كاندا، كه‌بریتیه له سه‌ر دانه‌واندن به‌ره‌و خواره‌وه، هۆكارێكه بۆ توشبونی بڕبڕه‌كانی مل به چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی و زیادبوونی ئازار.
پسپۆڕه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كێشی سه‌ری مرۆڤ نزیكه‌ی پێنج كیلۆگرام ده‌بێت، كاتێكیش كه‌سێك به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه و نوسینی نامه سه‌ر داده‌نه‌وێنێت ئه‌وا هێز له‌سه‌ر بڕبڕه‌كانی مل زیاد ده‌بێت.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه گه‌ر مل 15 پله بێته خواره‌وه ئه‌وا هێزی 12 كیلۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر بڕبڕه‌كانی مل، گه‌ر 30 پله‌ش مل بێته خواره‌وه، ئه‌وا ئه‌و هێزه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر مل 18 كیلۆ ده‌بێت و زۆر جاریش ده‌گاته 27 كیلۆ، ئه‌مه‌ش واده‌كات زیانێكی زۆر به‌ر بڕبڕه‌كان پكه‌وێت زۆرجار پێویستیان به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بێت.
ئه‌و پسپۆڕه باس له‌وه ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هاووڵاتیانی جیهانی له ساڵێكدا نزیكه‌ی هه‌زار و 400 كاتژمێر سه‌ریان به‌و شێوه‌یه داده‌نه‌وێنن، زۆرجاریش لای گه‌نجام ئه‌و ڕێژه‌یه ده‌گاته پێنج هه‌زار كاتژمێر له ساڵیكدا.