ریڤاڵدۆ هاندەرانی بەرشەلۆنەی شۆك کرد

:: AM:11:59:23/01/2017 ‌

ریڤالدۆی ئەستێرەی پێشووی بەڕازیلی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەشێك لە هاندەرانی یانەكەی شۆك كرد دوای ئەوەی بەشێوەی نهێنی یارییانی لەگەڵ كرد.

ریڤالدۆی تەمەن 44 ساڵ چەند رۆژێك پێش ئێستا بەشێوەی نهێنی و بە گۆڕینی رووخساری یاریی لەگەڵ بەشێك لە هاندەرانی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجام دا، ناوی خۆشی گۆڕی بوو بە رۆبەرتۆ دا سیلڤا.

دوای تەواوبوونی یارییەكە ریڤالدۆ رووخساری خۆی بۆ هاندەرانی بەشداربووی یارییەكە ئاشكرا كرد و بەو هۆیەوە سەرجەم هاندەرانی یانەكەی تووشی شۆك كرد كاتێك چاوییان پێی كەوت.

جێی باسە ریڤالدۆ چەند رۆژێك پێش ئێستا بەسەردانێك گەڕابووەوە یانەی بەرشەلۆنە و لەگەڵ جۆسیپ ماریا بارتومیۆی سەرۆكی یانەكە كۆبوونەوەی ئەنجامدابوو تا پەیوەندی بە تیپی ئەستێرەكانی پێشووی یانەكەوە بكات كە بڕیارە چەند یارییەكی هەڤاڵینی لەسەرتاسەری جیهان ئەنجام بدەن.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م