به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌واو پله‌كانی گه‌رمای بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شه‌موو دووی تشرینی دووه‌م، بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕای گه‌یاندووه، سبه‌ی بارانبارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
سبه‌ی بارانبارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم ڕای گه‌یاندووه، ئەمشه‌و له ساماڵه‌وه بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت و به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 24، سلێمانی 23، دهۆك 23، كه‌ركووك 26 پله ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ی شه‌موو دووی تشرینی دووه‌م، له شاره‌كانی هه‌رێمى كوردستان و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارانی پچڕ پچڕ، پاشان بۆ ئێواره‌كه‌ی كه‌شه‌كه سه‌قامگیر ده‌بێته‌وه.