چه‌ند خواردنێك رێ له تووشبوونی مرۆڤ به نه‌خۆشی شه‌كره ده‌گرن كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئه‌و نه‌خۆشییه به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچا زیادی كردووه.
به پێی لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان، ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشیی شه‌كره له ساڵی 2030ـدا ده‌گاته 328 ملیۆن كه‌س، بۆیه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به ته‌ندروستی، به‌رده‌وام ڕێوشوێنی تازه ده‌خه‌نه روو بۆ به‌رگرتن له‌و نه‌خۆشییه.
له تازه‌ترین ڕێنوێنیدا، چوار جۆر خواردن ده‌ستنیشان كراوه كه ئه‌گه‌ر بخرێته چوارچێوه‌ی خۆراكی رۆژانه، مرۆڤ له تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه ده‌پارێزێت و پێشگیری لێ ده‌كات، ئه‌وانیش ئه‌مانه‌ن:
1- ریشاڵه خۆراكییه‌كان
پشتبه‌ست به تازه‌ترین لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان، خواردنی 25 تا 50 گرامی ئه‌و خواردنانه‌ی ریشاڵیان تێدایه له رۆژێكدا، كار له‌سه‌ر هاوسه‌نگكردنی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێنوێنییه‌كه وایه: نانی گه‌نم، برنج و مه‌عكه‌ڕۆنه‌ی بۆر و سه‌وزه رۆژانه له‌سه‌ر خوانه‌كه‌ت هه‌بێت.
2- چای سه‌وز
لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه چای سه‌وز بۆ پێشلێگرتنی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ده‌مار به‌سووده، رۆڵێكی ئه‌رێنی هه‌یه له باشكردنی توانای جه‌سته بۆ مژینی شه‌كر، بۆیه به‌پێی ڕینوێنییه‌كه چای سه‌وز بێ شیرینكردنی بخورێته‌وه، به تایبه‌ت له وه‌رزی سارددا.
3- دارچین
یه‌كێكه له‌و خواردنانه‌ی یارمه‌تیی جێگیركردن و هاوسه‌نگبوونی رێژه‌ی شه‌كر له خوێن ده‌دات، چونكه وا له خانه هه‌ستیاره‌كانی جه‌سته ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌نسۆلیندا كارلێك بكات.
4- سێ‌و
سێ‌و، ڕیژه‌یه‌كی زۆر له كریسیتنی تێدایه كه ماده‌یه‌كه 20% مرۆڤ له تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره ده‌پارێزێت، ئه‌و ماده‌یه له پیاز و شاتوو و ته‌ماته‌یشدا هه‌یه.
به‌ده‌ر له‌و مادانه، خواردنی ماست كه ده‌وڵه‌مه‌نده به پڕۆتین و كالیسیۆم، كار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رگری جانه‌كان بۆ ئه‌نسۆلین ده‌كات، بۆیه پێش خواردن، كه‌مێك ماست بخورێت سوودی ده‌بێت.