رۆژنامه‌یه‌كى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆ به‌هۆى خۆپێشاندانه‌كانه‌وه ته‌نیا بۆ ترساندنى خۆپێشانده‌رانه و لایه‌نگرانى ئێران ئه‌م بیانووه به‌كار ده‌هێنن، پێشبینیش ده‌كات ئه‌گه‌ر به كرده‌یی روو بدات ته‌نیا له نێوان دوو لایه‌ن ده‌بێت ئه‌وانیش شیعه‌ى عێراق و شیعه‌ى ئێرانن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌ب"ى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا باس له ئه‌گه‌رى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى ناوخۆى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌مه بیانووییهكه لایه‌نه شیعه‌كانى سه‌ر به ئێران به‌كارى ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ى خۆپێشانده‌ران بترسێنن.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "زۆرێك له سیاسه‌تمه‌دارانى عێراق، ئه‌وانه‌ى له ئێرانه‌وه نزیكن شه‌ڕى ناوخۆ به‌كارده‌هێنن، كاتێك باس له چاره‌نووسى بزووتنه‌وه‌ى ناڕه‌زاییه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن، كه ئێسته له هه‌فته‌ى سێیه‌مى دایه و عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانیش ددانى به‌وه ناوه ئه‌م خۆپێشاندانانه وه‌ك بومهلهرزییهك بووه له ته‌واوى هێزه سیاسییه‌كانى عێراقى داوه".
دواتر له په‌ره‌گرافێكى تر‌ى راپۆرته‌كه ئه‌و سیناریۆیه‌ى سه‌ركرده شیعه‌كان زیاتر روون ده‌كرێته‌وه و نووسراوه "سیاسه‌تمه‌داره نزیكه‌كان له ئێران له كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان، نووسه‌ران له ماڵپه‌ڕه‌كانى هه‌واڵ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبوونى گوشارى خۆپێشاندانه‌كانى عێراق ده‌بێته هۆى شه‌ڕى ناوخۆ له‌نێوان شیعه‌كان" دواتر رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌ڕه رووبدات ئه‌وا له نێوان ئه‌و شیعه‌یه ده‌بێت كه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و هه‌مووان دوور ده‌خه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌و شیعه‌یه‌ى كه له‌دژى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه راپه‌ڕیون.
سه‌ركرده‌كانى شیعه بۆ ترساندنى شیعه هه‌ژاره‌كان باس له‌شه‌ڕى ناوخۆ ده‌كه‌ن
رۆژنامه‌كه پێی وایه ئه‌و گوتاره ته‌نیا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ترسه له نێو چینه هه‌ژاره‌كانى شیعه، ئه‌مه‌یش له رێى میكانیزمێك ده‌بێت كه خۆپێشاندانه‌كان به تیۆره‌كانى پلانگێڕى ده‌به‌ستنه‌وه. له‌وانه پروپاگه‌نده‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و خۆپێشانده‌رانه له رێى هاوپه‌یمانێتى حزبى به‌عسى قه‌ده‌غه‌كراو و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و سعوودیه‌وه ده‌جوڵێندرێن بۆئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات راده‌ستى پێكهاته‌ى سوننه بكرێته‌وه.
به لێكدانه‌وه‌ى چاودێرانى سیاسى، به‌كارهێنانى ئه‌م پاساوه، بۆ خۆدزینه‌وه‌یه له راستى كێشه‌كان، مسته‌فا سه‌عدوون سه‌رۆكى روانگه‌ى عێراقى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى "عه‌ره‌ب" ده‌ڵێ "چینى سیاسى ئێسته، نایه‌وێ له‌وه بگات ئه‌م نه‌وه‌یه‌ى ئێسته له دنیا دابڕاو نییه و به‌ڵكو به‌شێكه له گونده بچووكه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و نه‌وه‌یه ده‌زانێ كه ئازادى بنه‌ماى بوونى مرۆڤه و ئه‌وه‌ى ئازادى نه‌بێت بوونى نییه".
چاودێرانى سیاسى پێیانوایه ناوهێنانى شه‌ڕى ناوخۆ له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانى عێراق كه نزیكن له ئێران ته‌نیا بۆ ترساندنى شیعه‌كانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌دوورى ده‌زانن شه‌ڕى ناوخۆ رووبدات، چونكه خۆپێشانده‌ران داواى گۆڕانكارى ئاشتییانه ده‌كه‌ن و زۆربه‌شیان گهندن و له دژى سیسته‌مى تایفه‌گه‌رى راپه‌ڕیون چونكه تایفه‌گه‌رى به هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌زانن له‌وه‌ى ئه‌وان بێبه‌ش بن له وڵاتى خۆیان.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ "ترساندنى كۆمه‌ڵگاى عێراق به شه‌ڕى ناوخۆ ده‌نگدانه‌وه‌ى له‌نێوان شیعه‌ى عێراق نه‌بووه كه زۆرینه پێكده‌هێنن، به‌ڵكو ته‌نیا له‌نێو ئه‌و گرووپانه بوونى هه‌یه كه سوودمه‌ندن له هه‌ژموونى ئێران و سیسته‌مێكى تایفه‌گه‌رى بونیادنراو له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵێ".
له چه‌ند رۆژى رابردوو نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رده‌وامبوونى بارودۆخه‌كه هاتنه‌ده‌نگ، چاودێرانى سیاسى پێیانوایه هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا كه داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى كردووه، گرنگى خۆى ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى رووداوه‌كان، چونكه له‌لایه‌كه‌وه خۆپێشاندانه‌كان ده‌كاته بابه‌تێكى نێوده‌وڵه‌تی، له لایه‌كى تریشه‌وه كاتێك ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى داواى خۆپێشانده‌ران ده‌كات ئه‌وا رووبه‌ڕووى ئێران ده‌بێته‌وه كه له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان شێوازى به‌كارهێناوه بۆ دامركاندنه‌وه‌ى خۆپێشاندانه‌كان.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌كه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێرانه و له‌لایه‌كى تریش هۆكاره بۆ به‌رده‌وامبوونى خۆپێشاندانه‌كان تا ئه‌و كاته‌ى داواكانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب: ئه‌گه‌ر شه‌ڕى ناوخۆ بدات ئه‌وا له نێوان شیعه‌ى عێراق و شیعه‌ى سه‌ر به ئێران ده‌بێت
كه‌چى هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى پێیانوایه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌مشێوه‌یه ئه‌رێنى نییه بۆ بارودۆخى ئێسته‌ى عێراق، به‌ڵكو وه‌ك چه‌كێكى دووسه‌ره وایه، به‌گوێره‌ى گوته‌ى ئه‌وان راسته له‌لایه‌كه‌وه ره‌نگه هۆكارێك بێت بۆئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عێراق سڵ له‌وه بكاته‌وه و توندوتیژى زیاتر ده‌رهه‌ق به خۆپێشانده‌ران به‌كارنه‌هێنێ، به‌ڵام له لایه‌كى تره‌وه پاساوێكى گرنگ ده‌بێت بۆئه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى سه‌ر به ئێران ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنى تیۆرى پیلانگێرى به‌كارى بهێنن، كه شه‌ڕى ناوخۆ به‌شێكه له‌و سیناریۆیه‌ى ئه‌وان.
خۆپێشاندانه‌كانى عێراق له یه‌كى تشرینى یه‌كه‌م ده‌ستى پێ كرد 10 رۆژى خایاند، جارى دووه‌میش له 25ى هه‌مان مانگ ده‌ستى پێ كرد و تا ئێسته به‌رده‌وامه. سه‌ره‌تا له دژى گه‌نده‌ڵى و خراپى بارى ئابوورى و بێكارى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى بوو، به‌ڵام دواتر خۆپێشانده‌ران دروشمى "كه‌وتنى رژێم"یان به‌رز كرده‌وه و تا ئێسته‌یش نزیكه‌ى 300 كوژرا و زیاتر له 10 هه‌زار بریندار له خۆپێشاندانه‌كان هه‌یه.