له گه‌شتێكى ناوخۆیى ئه‌مه‌ریكادا له نێوان ولایه‌تى نورس كارولاینا بۆ ولایه‌تى شیكاغۆ فڕۆكه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى شیكاگۆ له كاتى نیشتنه‌وه‌ى تووشى شكستى گه‌روه ده‌بێت، به‌هۆى بارینى به‌فرێكى زۆری شوێنى نیشتنه‌وه‌كه به‌و هۆیه‌وه تووشى شكنادنى باڵه‌كان ده‌بێته‌وه.
فڕۆكه‌كه تایبه‌ت بووه به هێڵى فڕۆكه‌وانیى كۆمپانای "ئه‌مه‌ریكا ئێرلاینیس"، له‌كاتى نیشتنه‌وه‌ى له هێڵى نیشتنه‌وه‌كه‌ى لا ده‌دات، به‌هۆى بارینى به‌فرێكى زۆر له فڕۆكه‌خانه‌كان و نزم بوونه‌وه‌ى به‌رزى پله‌ى گه‌رمى شاره‌كه بوو دوو پله ژێر سفر، به‌وهۆیه‌وه تووشى شكانى باڵه‌كه‌ى ده‌بیچت و له شوێنى خۆى ده‌وه‌ستێت.
به‌هۆى بارینى به‌فر تووشى شكاندنى باڵه‌كان ده‌بێته‌وه
سێ كارمه‌ندى فڕۆكه‌كه و 38 سه‌رنشینى ناو گه‌شته‌كه‌ى فڕۆكه‌كه سه‌رجه‌میان سه‌لامه‌تن و تووشى هیچ بریندارییه‌ك نه‌بوونه، كۆمپانیاى ناوبراویش سه‌لامه‌تى سه‌رجه‌م هاووڵاتیانى ناوگه‌شته‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه و ئاشكراى كردووه كه ڕووداوه‌كه سرووشتى بووه و پێوه‌ندى به فڕۆكه‌وانه‌كه نه‌بووه.
یه‌كێك له سه‌رنشینى ناو فڕۆكه‌كه ساتى نیشتنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كه تۆمار ده‌كات و ئه‌وكاته‌ى تووشى شكستیش ده‌بێت تۆمار كراوه، دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه به‌مه‌یش كۆمپانیاى ناوبراو تووشى زیانى زۆر بووه و خه‌ڵكێكى زۆر له له گه‌شت كردن به‌و هێڵه په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.