لە ئێران 20 سانتیمەتر بەفر باری

:: AM:10:13:16/11/2019 ‌

لە پارێزگای گوڵستانی ئێران كە كەوتووەتە باكوری ئەو وڵاتە 20 سانتیمەتر بەفر باری و لە تاران و چەند پارێزگایەكی تریش یەكەم بەفری پایزی باری.

بەگوێرەی "مێهرنیوز" بارینی بەفر لە ئاكامی ئەو شەپۆلە نزمە بووە كە رووی لە ناوچەكە كردووە و هەر بەم هۆیەیشەوە پلەكانی گەرمی بە رێژەیەكی بەرچاو دابەزیون.

پێویستە بگوترێت لە رۆژانی داهاتوودا پلەكانی گەرمی بەهۆی كاریگەری ئەم شەپۆلە نزمتر دەبنەوە. لە رۆژهەڵاتی كوردستان نزیكەی 10 رۆژ لەمەوبەر یەكەم بەفری پایزی لە بەرزاییەكانی سەقز باری.
هێشتا مانگێك و پێنج رۆژی ماوە وەرزی پایز كۆتایی پێ بێت

بەگوێرەی رۆژژمێری كوردی ئەمڕۆ شەموو 25ی مانگی خەزەڵوەر یان گەڵاڕێزانە و هێشتا مانگێك و پێنج رۆژی ماوە وەرزی پایز كۆتایی پێ بێت و وەرزی زستان دەست پێ بكات.

دواین مانگی پایز سەرماوەزە كە هەر لە ناوەكەیەوە دیارە شەپۆلی سەرما لەم مانگە دەست پێ دەكات. 



وشە - سلێمان تاشان