مانگی پێشوو "وشه" ڤیدیۆیه‌كى له‌باره‌ی ئه‌و كێكه توركییه بڵاو كرده‌وه كه حه‌بی "پارالیسیس" یان "ئیفلیجبوون"ی له‌ناودا بوو. ڤیدیۆیه‌كه له لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تى یوتیوبی "وشه" به دنیا گه‌یشت و له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش ده‌نگدانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه.
ماڵپه‌ڕی ئه‌مه‌ریكی "
snopes" ڤیدیۆكه‌ی "وشه"ی وه‌رگرتووه و وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌واڵێكدا به‌كاری هێناوه كه ئایا ئه‌م ڤیدیۆیه راسته كه كێكی توركی "لووپۆ كیك" حه‌بی ئیفلیجی تێدایه، راسته یان دروست كراوه؟ بۆیه له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ، دوای ئه‌وه‌ی به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌م ڤیدیۆیه كرد، بینیمان كه له چه‌ندان شوێنی تری دنیا ئاگاداری بڵاو ده‌كرێته‌وه بۆ نه‌خواردنی ئه‌م جۆره كێكه، ئه‌مه‌یش به‌تایبه‌ت له واتس‌ئاپ و فه‌یسبووك له هه‌ژماره‌كانی مه‌كسیك.
ماڵپه‌ڕه‌كه به ڕوونى باسى به‌دواداچوونى ڕۆژنامه‌وانى "وشه"ى كردووه له‌باره‌ى ڤیدۆیه‌كه و لینكى یتویوبه‌كه‌یشى وه‌ك سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ به كار هێناوه‌ته‌وه.
لەڕێی ئەو ڤیدیۆیەی "وشە" بەدواداچوونیان بۆ کێکەکە کرد
به‌گشتی ڤیدیۆكه گه‌نجێكی كورده كه ئاگاداری بڵاو ده‌كاته‌وه له‌باره‌ی نه‌خواردنی كێكی لووپۆی توركی، چونكه حه‌بی "پارالیسیس" یان "ئیفلیجبوون"ی تێدایه. ئه‌وه‌ی بووه‌ته كاریگه‌ری و مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵك ئه‌وه‌یه كه له "ئیسرائیل، مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكا" و چه‌ندان وڵاتی تر ده‌فرۆشرێت.
بۆیه له‌ڕێی ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی كه "وشه" له یوتیوبی سه‌ره‌كی خۆی بڵاوی كردبووه‌وه، هۆشیاری درا به‌خه‌ڵك له دنیادا و به‌هۆیه‌وه له چه‌ندان شوێنی تر هاورده‌كردنی ئه‌م جۆره كێكه ڕاگیرا و وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، به‌دواداچوونی زیاتر ده‌كرێ له بكه‌ری ئه‌م كاره قێزه‌ونه.