به‌رنامه‌ی تیك تۆك ئێسته زیاتر له یه‌ك ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و به‌كارهێنه‌رانه فۆلۆوه‌رسیان له ملیۆنێك زیاتره، بۆیه ئه‌مه وای كردووه تیك تۆك تایبه‌ته‌مه‌ندی لینك له بیۆ زیاد بكات، كه ئه‌مه‌یش هاوكارییه‌كه‌ی زۆره بۆ به‌كارهێنه‌ران به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی لینكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیان داده‌نێن.
ماڵپه‌ڕی "
theverge"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه تیك تۆك ئێسته كار بۆ نوێكارییه‌كی تر ده‌كات كه وه‌ك هاوكارییه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی تیك تۆكیش فۆلۆوه‌رسه‌كانیان له‌گه‌ڵیان بێت و له تۆڕه‌كانی تری وه‌ك "فه‌یسبووك، ئینستاگرام، تویته‌ر و یوتیوب" و چه‌ندان تۆڕی تر لایان ئادبن.
تیک تۆک لینک لە بیۆ زیاد دەکات
به‌گشتی پێشتر تیك تۆك هیچ جۆره لینكێكی قبووڵ نه‌ده‌كرد، چونكه ئه‌م لینكه وه‌ك رێكلامێك ده‌بوو بۆیان، به‌ڵام له‌سه‌ر داواكاری به‌كارهێنه‌ران ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی تاقی كرده‌وه و ئێسته به‌كارهێنه‌رانی تیك تۆك ده‌توانن له بیۆكانیان لینك دابنێن، به‌ڵام تا ئێسته‌یش له تاقیكردنه‌وه دایه و تیك تۆك ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بزانرێت ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه به‌شێوه‌یه‌كی لابه‌لا به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌وا تایبه‌تمه‌ندییه‌كه راده‌گیرێت.
"تیك تۆك"، تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیستمه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید"، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته و زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانیشی هه‌رزه‌كارن.