كه‌مێك پێش ئێسته له‌سه‌ر رێگای گشتیی نێوان شارۆكه‌ی ئاكرێ و شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش له نزیك گوندی دیناران به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ سێ كه‌س كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن گیانیان له‌ده‌ست دا.
نه‌زیر به‌رگاره‌ی شایه‌تحالی رووداوه‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، كه‌مێك پێش ئێسته رووداوێكدا له‌سه‌ر رێگای گشتی نێوان هه‌ردوو شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش و ئاكرێ له نزیك گوندی دیناران روویداوه.
زیاتر گوتی، له ئه‌نجامی ئه‌و رووداوه سێ كه‌س له یه‌ك خێزان گیانیان له‌ده‌ست دا كه ئه‌وانیش دایك و باوك و منداڵێك بوون، هۆكاری رووداوه‌كه نه‌زانراوه، به‌ڵام ئۆتۆمبێله‌كه تووشی رووداوێكی زۆر سه‌خت بووه به‌شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه ته‌واو خاپوور بووه.
به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ سێ كه‌س كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن گیانیان له‌ده‌ست دا
له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوو له سنووری پارێزگای دهۆك پێنج رووداوی هاتوچۆ روویداوه، له ئه‌نجام دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار كه‌سی تریش برینداربوون.
هاوكات ئازاد تەها بەرپرسی راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی دهۆک وێڕای پشتراستکردنەوەی هەواڵەکە بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمشەو لەسەر رێی گشتی نێوان ئاکرێ و بەدەڕەش بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ شەش کەس بونەتە قوربانی كه سێیان گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌پێی داكانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی دهۆك له ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا 854 رووداوی هاتوچۆ رویداوه و له ئه‌نجام دا 74 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 923 تریش برینداربوون.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری