كۆمپانیای لێگزس بۆ ساڵی داهاتوو یه‌كێك له ناوازه‌ترین و پڕفرۆش‌ترین ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد كه له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه گۆڕانكاری ته‌واوی تێداكردووه و وای كردووه ببێته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می لێگزس بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، لێگزس له پێشانگاكانیدا ئۆتۆمبێلی "GX 460"ی نمایش كرد كه به‌نیازه بۆ ساڵی داهاتوو بیخاته بازاڕه‌وه.
لێگزسی نوێ قەبارەی بۆدیی و بزوێنەرەکەی گەورەتر کراوە
ئه‌م ئۆتۆمبێله مۆدێلێكی زۆر ناوازه‌یه و خاوه‌ن هێزێكی زۆره و كێشێكی قورسی هه‌یه و له‌ڕووی بۆدیشه‌وه زۆر به پته‌وی دروست كراوه، جگه له‌وه‌یش به‌راورد به به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر دیزاینه‌كه‌ی گۆڕاوه و قه‌باره‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌یشی گه‌وره‌تر كراوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه له‌باره‌ی نرخ و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی هیچ شتێك ئاشكرا نه‌كراوه.
لێگزس یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن كوالێتییه ناوازه‌كان، لیگزس كۆمپانیایه‌كی ژاپۆنییه و له ساڵی 1898 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێكی بازرگان به‌ناوی "ئیجی تۆیۆدا" كه ئێسته ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته "ناگۆیا" له ژاپۆن و یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كان كه مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می به‌هێز ده‌خه‌نه بازاڕه‌وه.