ژماره‌یه‌كى زۆر ستۆدیۆى به‌ندبێژیی له شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى بوونیان هه‌یه، له‌و ستۆدیۆیانه جگه له به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش به لای گه‌نج و هه‌رزه‌كاره‌وه، هاوكات شوێنێكن بۆ تێكدانى ڕه‌وشتى گه‌نج و فێربوونى جنێو و به‌ندی شه‌ڕه‌جنێو. به‌رپرسانى حكوومه‌ت كاره‌كه له‌وه‌دا ده‌بینن كه سكاڵا تۆمار نه‌كراوه. بۆیه به‌ئیشی خۆیانی نازانن كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات.
هێمن شێخانى خاوه‌ن ستۆدیۆیه‌كى تۆماركردنی به‌ند، پێى وایه "نابێ ڕێ بدرێت هه‌موو كه‌سێك شه‌ڕه‌به‌ند ڕێكبخات و جنێو به دایك و خوشكى یه‌كتر بده‌ن" وه‌ك شێخانی گوتی "پێویسته به‌رپرسانى پێوه‌ندار ڕێنوێنیى بۆ ئه‌و بابه‌ته ده‌ربكه‌ن".
خول بۆ فێربوونى شه‌ڕه‌جنێو كراوه‌ته‌وه
شێخانى بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه ساڵى ڕابردوو له یه‌كێك له ستۆدیۆكان خولى فێربوونى شه‌ڕه‌جنێو به به‌ند بۆ كۆمه‌ڵێك گه‌نج و هه‌رزه‌كار كرابووه‌وه. خۆی ده‌ڵێ "ئه‌وه كاره‌ساته، چونكه به‌ند هونه‌رێكى فۆلكلۆره، كه‌چی كه‌سانێك تێكیان داوه".
به‌گوته‌ى ئه‌و خاوه‌ن ستۆدیۆ، ئێسته له هه‌ولێر و سلێمانى نزیكه‌ى 50 ستۆدیۆى له‌و شێوه‌یه هه‌ن و بۆ 45 خوله‌ك به‌ندگوتن، 25 تا 75 هه‌زار دینار وه‌رده‌گرن، ئه‌وه وایكردووه هه‌موو كه‌سێك ده‌ستى پێ ڕابگات و ئه‌و كه‌شه‌ى ده‌یانه‌وێ دروستى بكه‌ن و هیچ چاودێرییه‌كیشیان له‌سه‌ر نییه.
"ڕۆژانى هه‌ینى و پێنجشه‌م له سه‌عات سێى ئێواره تا یه‌كى شه‌و ستۆدیۆ چۆڵ نابێت، هه‌ندێك جار هونه‌رمه‌ندى به‌ندبێژن و هه‌ندێك جاریش كه‌سانى نه‌ناسراون و بۆ خۆشیى خۆیان دێن شت ده‌ڵێن و تۆماری ده‌كه‌ن" شێخانی وای گوت.
ئێسته به‌ند له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ره‌واجی هه‌یه و ژماره‌یه‌ك به‌ندبێژ هه‌واداری زۆریان هه‌یه، به‌ڵام زۆرینه مندالأ و هه‌رزه‌كارن كه ته‌نانه‌ت له كۆڵان و به‌رده‌رگا و شوێنی تریش كۆڕی بچووك ده‌به‌ستن و به‌ند ده‌ڵێنه‌وه.
ئه‌و ستۆدیۆیانه ئێسته بۆ ناو گه‌ڕه‌ك و شاره‌دێكانیش په‌لیان هاویشتووه، خاوه‌ن ماڵێك له گه‌ڕه‌كى موفتیى هه‌ولێر ئاشكراى ده‌كات، ڕۆژانى هه‌ینى ستۆدیۆیه‌كی له‌و شێوه‌یه كۆڵانه‌كه‌مانی بێزار كردووه. به‌گوته‌ی خۆی "ناتوانین دواى نیوه‌ڕۆ تا سه‌عات یه‌كى شه‌و پشوو بده‌ین".
كارزان محه‌مه‌د بۆ "وشه" گوتی، "چه‌ند جارێك پۆلیسمان ئاگه‌دار كرده‌وه، دواجار ستۆدیۆكه‌یان داخست، به‌ڵام به چ پێوه‌رێك ستۆدیۆی گۆرانی له‌ناو ماڵان داده‌نرێت؟".
ئاماژه‌ی دا، "چه‌ندان هه‌رزه‌كار و گه‌نج ده‌هاتن له‌و ستۆدیۆیه پاره‌یان خه‌رج ده‌كرد، گوێمان لێ‌بوو به گۆرانى قسه‌ى ناشیرینیان به یه‌كتر ده‌گوت، زۆرجار تووشى شه‌ڕ ده‌بوون و جارى وا هه‌بوو ته‌قه‌یشى تێده‌كه‌وت و پۆلیس ده‌هات".
له دنیادا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌ركی دروستكردنی كولتوور و ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵگه‌ی له ئه‌ستۆیه، وه‌ك چۆن به‌رپرسه له‌سه‌ر هه‌موو ره‌فتارێكی شارستانی كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام له كوردستان هه‌ست به‌وه ناكرێت وه‌زاره‌تێك به‌و ناو و ئه‌ركه‌وه هه‌بێت.
وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری هه‌رێم هۆى به‌دوادانه‌چوون بۆ ئه‌و دیارده‌یه، بۆ نه‌بوونى سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێ، ئێسته ئه‌و ستۆدیۆیانه گواستراونه‌ته‌وه ناو كافتریاكانیش.
ئازا مه‌جید گوته‌بێژى وه‌زاره‌ته‌كه بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "تا ئێسته كه‌س نه‌هاتووه سكاڵا تۆمار بكات له‌سه‌ر ئه‌و خاوه‌ن ستۆدیۆیانه، بۆیه نه‌مانتوانیوه به‌دواداچوون بكه‌ین، به‌ڵام پێویسته ڕێگرى له ڕه‌فتاری ناشیاو بكرێت و كه‌سانێك نه‌بنه قوربانی".
زیاتر گوتى، ئێسته ئه‌و به‌زمه ستۆدیۆى تێپه‌ڕاندووه و له به‌شێك له كافتریاكانیش هه‌یه، ئامێرێكى ئۆرگ داده‌نێن و كه‌سانێك به‌شێوه‌ی ناته‌ندروست گۆرانى ده‌ڵێن، بۆیه پێویسته ڕێنوێنیى تایبه‌ت هه‌بێت، ئه‌وه‌یش به بوونى سكاڵا ده‌توانرێ ڕێك بخرێنه‌وه.