كۆمپانیای ئه‌سپاركی ژاپۆنی له پێشانگای ساڵانه‌ی دوبه‌ی بۆ ئۆتۆمبێل، نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی OWLی خسته ڕوو، كه به‌شێك له خه‌ڵكی ناویان ناوه "
كونده‌په‌پوو" به‌هۆی شیكی و توانا جیاوازه‌كانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌كانی تر.
په‌یكه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه به شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز دیزاین كراوه و ده‌رچه‌ی گه‌وره‌ی هه‌وایی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خێرایی به ئۆتۆمبێله‌كه ببه‌خشێ و ده‌رگاكانیشی بۆ سه‌ره‌وه ده‌بنه‌وه، هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی لامبۆرگینی و بڕی هه‌زار و 900 كیلۆگرام مه‌گنیسیۆم و ڕیشاڵی كاربۆن له دروستكردنی به‌كارهێنراوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه كێشه‌كه‌ی قورس بێ و به‌رگه‌ی به‌ركه‌وتن و حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كان بگرێت.
ئۆتۆمبێله‌كه كاره‌بایییه و 450 كیلۆمه‌تر به پاتری شه‌حنكراوی خۆی ده‌بڕێت
له ناوه‌وه‌ی كونده‌په‌پوو شاشه‌یه‌كی گه‌وره بوونی هه‌یه كه به له‌مس كار ده‌كات و هاوشێوه‌ی شاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تێسلایه و جیا له‌وه‌یش شاشه‌ی بچووكی تێدایه كه كامێرای پێشه‌وه و پشته‌وه‌ی تێیدا ده‌خاته ڕوو.
بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه كاره‌بایییه و ده‌توانرێ له ماوه‌ی 1.69 چركه خێراییه‌كه‌ی له سفره‌وه بۆ 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك به‌رز بكرێته‌وه، به‌گیشت توانای ڕۆیشتنی 400 كیلۆمه‌تری له سه‌عاتێك هه‌یه.
پاتری ئۆتۆمبێله‌كه له لیسیۆمی پێشكه‌وتوو دروست كراوه و ده‌توانن 450 كیلۆمه‌تر پێی بڕۆن، بێ ئه‌وه‌ی شه‌حنی بكه‌نه‌وه، تا ئێسته‌یش نرخ و زانیاری زیاتری له‌سه‌ر نه‌خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام به یه‌كێك له پێشكه‌وتووترین و جیاوازترین ئۆتۆمبێله‌كانی 2020 داده‌نرێت.